ئاب 13, 2017 12:14 Asia/Tehran
  • باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران: هاوکارییەکانی دوو وڵات لە ئاستێکی باندایە

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران بە باش نرخاندنی هاوکارییەکانی نێوان دوو وڵات لە بواری جۆر بەجۆردا بەتایبەت لە بواری سەربازی و سیاسی وتی: ئەمڕۆکە ئێران و ڕووسیا لە سووریادا و شان بە شانی یەکتری سەرکەوتنی زۆر گرینگیان لە بواری خەبای دژ بە تیرۆریزم بە دەست هێناوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا لە کرماشانەوە؛ "لوان جاگاریان" ئێوارەی شەممە لە دیداریدا لەگەڵ "ئەسەدوڵلا ڕازانی" پارێزگاری کرماشان (ڕۆژاوای ئێران) بە ئاماژە بە پەرەسەندنی هاوکارییەکانی مۆسکۆ و تاران لە ساڵانی ئەمدواییەدا، پێی داگرت لە سەر هۆگریی بەرپرسانی ڕووسیا بە پتەوتر کردنەوەی پێوەندییەکان لەگەڵ ئێران.

باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران لەم دیدارەدا، هاوکاریی نزیکی دوو وڵات بۆ خەباتی دژ بە  گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریای بە خاڵە وەرچەرخانی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری سەربازی و ئاسایشیەوە زانی.

"جاگاریان" لە دیداریدا لەگەڵ پارێزگاری کرماشان هەروەها پێشنیاری دا کە ئەم پارێزگەیە لەگەڵ پارێز گەی "چیلامیس"ی ڕووسیا کە لە ناوچەی ئورالی باشووریدا هەڵکەوتووە و یەکێک لە پارێزگە پێشکەوتووەکانی ڕووسیا دێتە ئەژمار، پێوەندیی دەستەخوشکی لە نێوانیاندا دابمەزرێت.

ناوبراوی پێی داگرت؛ ئێمە لە باڵیۆزخانەدا لە چوارچێوی توانا و دەسەڵاتمان دەتوانین ئەگەر پێویست بە دەرکردنی ڤیزە بۆ سەفەری لێژنە کرماشانییەکان بۆ ڕووسیا بێ، ئەو ڤیزەیە خێرا دەرکەین.

باڵیۆزی ڕووسیا ئێوارەی شەممە لە سەروی شاندێکی ئابوورییەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی پێوەندیی ئابووری گەیشتە کرماشان و ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ چالاکانی کەرتی نادەوڵەتیی ئەم پارێزگەیە دیدار و وتووێژی دەبێ.