ئامادەیی ڕووسیا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزەی گەشتیاری لەگەڵ ئێران
باڵیۆزی مۆسکۆ لە تاران پێی داگرت: ڕووسیا ئامادەیە بۆ جێبەجێ کردنی تەبایی نامەی هەڵگرتنی ڤیزەی گەشتیاری لەگەڵ ئێران.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "لێڤان جاگاریان" Levan DZHAGARYAN ، باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران ڕۆژی شەممە لە دیداریدا لەگەڵ بەرێوەبەرانی پارێزگەی کرماشان (ڕۆژاوای ئێران) بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و ڕووسیا هاوکارییەکی باشیان لە بواری سیاسی، ئابووری و سەربازییەوە هەیە، وتی: بە سەرنج دانی پێوەندیی باشی نێوان دوو وڵات، هاوکارییەکەی چڕ و پڕ لە پێناو دەکرانی ڤیزە لە بواری جۆر بەجۆردا لە ئارادایە.
جاگارایان وتیشی: ڕووسیا و ئێران هەر دوو لە ژێر گوشاری ئەمریکادان و ئەم مەسەلە دەبێتە هۆی ئەوەی لە دوو وڵات هاوکارییەکەی زیاتریان پێکەوە هەبێ.
باڵیۆزی ڕووسیا لە ئێران هەروەها ئامانج لە سەفەر بۆ پارێزگەیی کرماشانی ئاشنا بوون لەگەڵ ڕادەی توان و پوتانسییەلەکانی ئەم پارێزگەیە و ناساندنی توانا و پوتانسییەلی ئابووریی ڕووسیا بە مەبەستی دامەزراندنی پێوەندییەکەی ئابووریی بەربڵاوە.
"ڕەزا ڕەحیمی" جێگری پارێزگاری کرماشانیش لەم دیدارەدا وتی: کرماشان دەتوانێ جێگایەکی ئەمن و جێمتمانە بۆ سەرمایەدانەرانی ڕووس بێ.
"ڕەحیمی" بە ئاماژە بە ئاستی بانی ئاڵ و وێری بەر و بووی کشت و کاڵی لە نێوان ئێران و ڕووسیا وتی: کرماشان لە بواری بەر و بووی کشت و کاڵییەوە لە ئاستێکی باندایە و دەتوانێ لەم بوارەدا هاوکارییەکی باشی لەگەڵ ڕووسیا هەبێ.