سەرتیپ سەلامی: داعش، بەرهەمی هاوبەشی ئیسراییل، ئەمریکا و بەریتانیایە
جێگری فەرماندەری گشتیی سپاسی پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی: دیاردەی داعش و تیرۆریزمی تەکفیری لە جیهانی ئیسلام، بەرهەمی هاوبەشی سیاسەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دزە و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیهانی ئیسلامدایە.
"سەردار سەرتیپ حسێن سەلامی" جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران شەوی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ بەرنامەی "ڕوانگەی یەک"ی کەناڵی یەکی تەلەڤزیۆنیی ئێران سەبارەت بە چۆنیەتیی بناغەدانرانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە لایەن ئەمریکاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا وتیشی: ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی قەیران پێویستیان بە هێزێک بوو کە بتوانێ کەم و کوڕییەکانی ئەوان قەرە بوو بکاتەوە و ئاگری شەڕ و دووبەرەکی لە نێوان شیعە و سوننە هەڵگیرسێنێ.
سەرتیپ سەلامی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: ئەمریکا بۆ لێک هەڵوەشاندنەوەی جیهانی ئیسلام پیلانی پڕمەترسیی داعشی وەڕێ خستووە، بەڵام ئەورووپا و ئەمریکا دەبێ چاوەڕێ ئەو ڕۆژەی بن کە گرینگترین سوود و قازانجەکانیان لە لایەن داعشەوە بکەوێتە مەترسی.
جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، بە ناوخۆیی کرانی شەڕ و ناکۆکییەکان لە وڵاتانی ئیسلامی بە دڵخوازی ڕژێمی زایۆنی زانی و وتی: ستراتژیی ئەمریکا لە ناوچەکە وەڕێخستنی ناهێوری و بەدیهێنانی بالانسێکی دەسەڵات بۆ زاڵ بوونی ئابووری و سیاسیی واشینگتۆن بە سەر هەموو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.
سەرتیپ سەلامی بە وشدار لە حاند شەڕاشۆییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس پێی داگرت: ئاسایشی وزە، بازرگانی و مانەوەی ئەمریکا و ڕژێمەکانی هاوپەیمانی واشینگتۆن گرێ دراوە بە پاوەجێی و ئاسایشی کەنداوی فارس و شەڕ لەم ناوچەیەدا هەموو قازانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەخاتە مەترسییەوە و ئاگری ئەو شەڕەیش بەرەو لای ڕژێمی زایۆنی بڵێسە دەستێنێ و ئەم ڕژێمە بە تەواوەتی تیا دەبات.
جێگری فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران هەروەها بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە داعش زۆری نەماوە بە تەواوەتی بنەبڕ بکرێ، وتیشی: داعش تا ئێستا وەڵامی کردەوە کانی خۆی دژ بە ئێرانی وەرگرتۆتەوە و ئێران کاردانەوەی توند و گورچکبڕی دەبێ بەرامبەر بە هەر چەشنە کردەوەیەکی شیمانەیی ئەم گرووپە تیرۆریستییە.