ساڵحی: ئێران دەبێتە گەورەترین بنێری ڕادیۆدەرمان لە ڕۆژاوای ئاسیا دا
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بە ئاماژەدان بە سەرمایەدانانی شەشت ملوین یۆرۆیی لە بەرهەم هێنانی چەشنی جۆربەجۆری ڕادیۆدەرمانەکان لە ئێران وتی : ئێران لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو گەورەترین هەناردەکەری رادیۆ دەرمانەکان لە ڕۆژاوای ئاسیا دەبێت .
عەلی ئەکبەر ساڵحی ، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لەنێو کۆڕی پەیامنێران لە تاران، وتیشی: گرینگترین ئەولەویەتی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران، بەرەوپێش چوونی هەموو تەوەرەکانی چالاکی پیشەسازی ناڤۆکییە.
ساڵحی ئاماژەی کردە بەرنامەی چێکردنی دوو هێزگە لەبووشەگر بە هاوکاری ڕوسیا و وتی : گرێبەستی چێکردنی نەخوشخانەی ناڤۆکیش کە لە ڕۆژاوای ئاسیا بێ وێنە بووە، گرێ دراوە .
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران وتیشی لە خولی نوێی چالای ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران پرسی جۆربەجۆر وەک دۆزینەوە، هەڵێنجان، پێشکەوتن، پرسی لێکۆڵنەوە و گەشە پێدان، سانتریفیوژەکانی بەرەی نوێ و ڕادیۆدەرمانەکان لە فەرمانی کار دایە .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەهەمی ئووت بە پێی حوکمێک دا عەلی ئەکبەر ساڵحی بۆ دووهەمین جار وەک سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی هەڵبژارد.