ڕەزامەندی مەجلسی ئێران لە گەڵ گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کردەوە تێڕۆڕیستیەکانی ئەمریکا لە ناوچە
نوێنەرانی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕەزامەندی دەربڕی لە گەڵ گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کردەوەی تێڕۆڕیستی و ئاڵۆزی نانەوەی ئەمریکا لە ناوچە .
حسێن نەقەوی حسێنی کومیسیونی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلسی ئێران وێڕای خۆێندنەوەی ڕاپۆڕتی ئەو کومیسیونە سەبارەت بە گەڵاڵەی دژە ئەمریکایی وتی : لە گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کردەوەکانی تێڕۆڕیستی ئەمریکا لە ناوچە چوار چێوەی بەرنامەی گشداگری کۆهەنگاو بەرجام پارێزراوە و پێشنیارگەلێکی ئەو گەڵاڵەیە بە پێچەوانەی بەرجام نیە . عەباس ئێراقچی سەرۆکی شاندی چاودێری پێ و شوێن گرتنی بەرجام و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی : ئەو گەڵاڵەیە بەشێک لە کردەوەگەلێکە کە شاندی چاودێری بەسەر جێ بە جێ کرانی بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەڵاڵەی کونگرەی ئەمریکا پەسەن کردووە . ئێراقچی وتیشی : ئامێرەکانی بەرەنگار بوونەوەی ئێران بە دژی ئەمریکا تەنیا لە چوارچێوەی بەرجامدا نیە و کۆماری ئیسلامی ئێران خاوەنی ئیمکاناتی زۆرە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەمریکا سەرۆکی ئێرانی شاندی چاودێری پێ و شوێن گرتنی جێ بە جێ کرانی بەرجام جەختی کرد : وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕازیە لە گەڵ گەڵاڵەی دژە ئەمریکایی مەجلسی شورای ئیسلامە و لاگری لێدەکات . گەڵاڵەی رەەنگار بوونەوەی کردەوە تێڕۆدیستیەکانی ئەمریکا لە ناوچخ لە 9 بەشدا واتە گشتیەکان ، دیاری کرانی ڕێکار ، لاگری ئەمریکا لە تێڕۆڕیزم ، پێشێلکرانی مافی مڕۆڤی لە لایەن ئەمریکاوە ، سزادانەکان و کردەوەکانی بەرامبەر بەرەنگار بوونەوەی بایکوتە ئابووریەکان و لاگری لە هاووڵاتیانی ئێرانیە . سەنای ئەمریکا 15 ژوئەنی ڕابردوو لە درێژەی کردەوە کانی دوژمنکارانەی خۆی دژی تاران ، گەڵاڵەی گشتداگری بایکوتەکان دژی ئێران بە ناوی بە ڕواڵەت " یاسای بەرەنگار بوونەوەی کردەوەکانی ناسەقام گرتنی ئێران 2017 " پەسەن کرد .