ئاب 13, 2017 17:52 Asia/Tehran
  • لاریجانی  :پەسەن کرانی گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی کردەوەکانی ئەمریکا لە ناوچە یەکەم هەنگاوی  ئێرانە

سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران وتی : پەسەن کرانی گەڵاڵەی بەرەنگار بوونەوەی کردەوەی ئاڵۆزی نانەوە و تێڕۆڕیستی ئەمریکا لە ناوچە لە مەجلسی شورای ئیسلامی یەکەمین هەنگاو و کردەوەی ئێرانە .

 نوێنەرانی  مەجلسی  شورای  ئیسلامی  ئێران   ڕۆژی   یەکشەممە  دوای ڕەزامەندی دەربڕین لە گەڵ  گشتیەکانی  گەڵاڵەی  یەک فوریەتی   بەرەنگار بوونەوەی  کردەوە کانی  ئاڵۆزی نانەوە  و  تێڕۆڕیستی   ئەمریکا لە ناوچە  ڕەزامەندیان دەربڕی  لە گەڵ    وردیاتی ئەو  گەڵاڵەیەش .   عەلی لاریجانی   سەرۆکی   مەجلسی ش ورای  ئیسلامی  ئێران   دوای  پەسەن کرانی  گەڵاڵەی  بەرەنگار بوونەوەی  کردەوەکانی  ئاڵۆزی نانەوە  و تێڕۆڕیستی  ئەمریکا لە مەجلسی  شورای  ئیسلامی ئێران  وتیشی   مەجلسی  ئێران  جم و جووڵەکانی  دەوڵەت  و کونگرەی  ئەمریکا  بە باشی  چاودێری  دەکات  . لاریجانی  وتیشی  : دەوڵەتی  ئێران   ئەرکمەندە  کە  لە هەمبەر کردەوەکانی  ئەمریکا بە هاوئاهەنگی  ئەنجومەنی  باڵای  ئاسایشی  نیشتمانی  کردەوەکانی  پێویست ئەنجام  بدات  و ئاکامەکەی  ڕادەستی  مەجلس  بکات . لە هەمان حاڵدا نوێنەرانی   مەجلسی  شورای  ئیسلامی   ئێران ڕۆژی  یەکشەمە  لە چوارچێوەی  بڕگەی  11  گەڵاڵەی    بەرەنگار بوونەوەی   کردەوەکانی  ئاڵۆزی نانەوە  و تێڕۆڕیستی ئەمریکا  لە ناوچە  دەوڵەتی  ئێرانیان   ئەرکمەند   کرد بە  هێزمەندی  بەرگری  پەرەی  توانایی  بەرگریکارانەی  کۆماری  ئیسلامی  ئێران   بەرەنگار بوونەوەی  تێڕوڕیزم   هێزمەند کردنی     دیپلوماسی   کونتڕۆڵ کردنی  هەواڵگریی      برگری  ئاسمانی  ناڤۆکی   پاراستنی   سەقامی ناوچە  و لاگری  لە سپای  پاسدارانی  ئینقلابی  ئیسلامی  ئێران
 گەڵاڵەی  بەرەنگار بوونەوەی  کردەوەی  تێڕۆڕیستی  ئەمریکا  لە ناوچە  لە 9  بەشی  بریتی  لە  گشتیەکان   دیاریکرانی    یستراتژیک  لاگری  ئەمریکا لە تێڕۆڕیزم  بەرنگار بوونەوەی  بایکوتە   ئابوورییەکانی   ئەمریکا  و لاگری  لە هاووڵاتیانی  ئێرانیە .   سەنای  ئەمریکا  15 ژوئەنی ڕابردوو   لە  درێژەی  کردەوەکانی  دوژمنکارانەی  خوی  دژی  ئێران  گەڵاڵەی   گشتداگری  بایکوتەکان     دژی  ئێرانی بە ناوی     بە ڕواڵەت  " یاسای   بەرەنگار بوونی  کردەوەکانی    بێ سەقامردنی   ئێران  2017 ی  پەسەن کرد .