ئه‌یلوول 13, 2017 11:51 Asia/Tehran
  • دووپات بوونەوەی شێوازی دووفاقیی و بژارەیی مافی مرۆڤ لەدژ ئێران

کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان ئیدیعای کرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران یەک لە وڵاتانی جێی نیگەرانی لەمەڕ لەبەرچاو گرتنی مافی مرۆڤە.

زەید عەبدولحوسێن کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی سێ شەممە لەلێدوانێکدا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژنێڤ ئیدیعای سنوورداربوونی ئازادی ڕادەربڕین، و قۆڵبەست کرانی بەرەڤانیکارانی مافی مرۆڤ، پەیامنێران و چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێرانی هێنایە ئاراوە.

کۆمیساریای باڵای ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها بانگەشەی ڕەفتاری نەشیاو لەگەڵ بەندکراوان لە ئێرانی هێنایەئاراوەو ئیدیعای کرد؛ ئێران، باڵاترین ڕادەی ئێعدام لە ئاستی جیهانی تێدا دەکرێ لەپەیوەندیی لەگەڵ قاچاخچیانی ماددە هۆشبەرەکان.

دووپات بوونەوەی راپۆرەکان و هەڵوێستی دوژمنکارانەی مافی مرۆیی لەدژ ئێران لەکاتێکدایە کە ئەوانە هەردەم بەگوێرەی ئامانجگەلی سیاسی و بژارەیی ڕاپۆرتەکانیان ئامادە دەکەن و دەیانهێننە ئاراوە کە دیارە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەتەواوەتی ڕەتی دەکاتەوەو بەقەبووڵنەکراوی دەزانێ.

دەزگەی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەگوێرەی یاساوڕێسا پێشکەوتووەکانی سەرچاوەگرتوو لە فێرکارییە ئیسلامییەکان لەمەڕ مافی مرۆڤ، دەجوڵێتەوە. لەو ئاراستەیەدا،بڕیارەکانی ئێعدام بۆ وێنە لەسێدارەدانی قاچاخچیان لەڕەوتی پێکهێنانی دادگەی جیاجیا لە ئێران دەردەکرێن.

لەبواری مافی کەمینەکان وئازادییە دینییەکانیش لە ئێران، بە بۆچوونی ئەوان، جێ و شوێنی کەمینەکان لە ئێران، شیاوە.

یوناتن بەت کلیا، نوێنەری ئاشورییەکان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لەم دواییەدا جەختی کرد: کەمینە دینییەکان لە ئێران، لە مافی شارومەندیی یەکسان لەگەڵ ئێرانییەکانی دیکە، سوود وەردەگرن.

سەرپەیڤ