ئه‌یلوول 13, 2017 16:35 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: ئابووریی خۆڕاگرانە هۆکاری پێشکەوتنی ئابووریی ئێرانە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئابووریی خۆڕاگرانە دەتوانێ جوڵانەوەیەکی بە پیت لە ئاراستەی گەشەو برەو پێدانی ئابووریی ئێران بەدی بێنێ.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت دا ، تیشکی خستەسەر پێویستیی سەرنجدانی فەکتەرەکانی ئابووریی خۆڕاگرانەو وتیشی : بنکەی ئابووریی خۆڕاگرانە چالاکەو دیارە وەها ئابوورییەکیش گەشەو برەوی ئابووریی ئێرانی لێ دەکەوێتەوە.

ڕۆحانی بە ڕاشکاوی وتیشی: هەمووان دەبێ هەوڵ بۆ ئەوە بدەن کە گەشەی ئابووریی ئێستای ئێران برەوپێ درانێکی هەست پێکراوی ئابووریی لێ بکەوێتەوەو لەم ئاراستەیەش دا وا هەڵدەگرێ کە سەرنجی هۆکارو پێداویستییەکانی پێکهاتنی برەوی ئابووریی بدرێت.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی : بەرهەمهێنان و برەوی ئابووری لە پارێزگاکان دەبێ پشتبەستوو بە بارستاییە خۆجێییەکان بێت و پێکهێنانی کارنانەوەی پاوەجێش ببێتە سەرەکی ترین بابەت لە پارێزگاکانی ئێران و دەوڵەت لە هیچ چەشنە یارمەتی دانێک لەم بوارەدا خەمساردی نەنوێنێ.

 

سەرپەیڤ