ئه‌یلوول 13, 2017 16:40 Asia/Tehran
  •  زەریف: هیچ سەردانێک لە لایەن ئاژانس ناتوانێ بیانوویەک بێت بۆ ئاگادار بوون لە نەهێنییەکانی ئێران

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد: بە گوێرەی بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش (بەرجام) ،هیچ سەردانێک لە لایەن ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە ناتوانێ بیانوویەک بێت بۆ ئاگاداربوون لە نەهێنییەکانی ئێران .

 " محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوار شەممە دوای ڕۆیشتن بۆ فڕۆکە خانەی سوچی ڕوسیا، لە بارەی سەردانی ناوەندەکانی سەربازی ئێران لە لایەن ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە هەواڵنێران وتی: بە گوێرەی پرۆتۆکۆلی پەیوەسکراو و بەرجام، لە شۆێنگەلێک کە ئیمکانی  چالاکییەکانی ناڤۆکی لە ئارادایە، پشکنین دەکرێت .

زەریف بەڕاشکاوی وتی: تا بە ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران و هەر بەوچەشنە کە ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی  ئەتۆمی بە جاران ڕایگەیاندووە ، ئێران لە بواری ڕاگەیاندنی ئەنجام نەدانی چالاکیی ڕانەگەیاندراوەکان  بە دروستی هەنگاوی هەڵگرتووە . وەزیری دەرەوەی ئێران هەر وەها بە ئاماژە بە هەماهەنگی ئێران وڕوسیا لە بواری بەرجام وتی: ڕوسیا لە بەرجام پشتگری کردووە و دوو وڵات لە هەڵوێستەکانی یەکتری لە ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان و پێوەندیی چەند لایانە پشتگری دەکەن.

وەزیری دەرەوەی ئێران لە بارەی تەوەرەکانی سەفەرەکەی بۆ سوچی یش بەڕاشکاوی وتی: ئێران و ڕوسیا کێشەکانی هاوبەشی ناوچەییان هەیە و دوو وڵات توانیویانە بە یارمەتیدانی سوری، ترۆریستان بەرەو پاشەوە ببەن و بەهاوکاری باشی تاران و مۆسکۆ ڕەوشی سوریا باشتر بێتەوە . زەریف بەڕاشکاوی وتی: یەکێ لە بابەتەکانی پێویست بۆ هەماهەنگی هەمیشەیی لەگەڵ ڕوسیا ، پرسەکانی ناوچەیی و سوریایە کە ئەم سەفەرە سەرنجی داوەتەوە ئەو پرسە و پرسەکانیی دوو وچەند لایانە. وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی چوار شەممە بۆ ئەنجام دانی سەفەرێکی یەک رۆژە و دیدار و وتوویژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا ڕاویژ لە بارەی گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی بۆ سوچی ڕوسیا سەفەری کرد .

سەرپەیڤ