ئه‌یلوول 13, 2017 16:52 Asia/Tehran
  •  ڕێبەری مەزنی ئینقلاب : کۆگەی دیاریکردنیی بەرژەوەندی نزام دەبێ ئینقلابی ، بیربکاته وه  و هەنگاو هەڵبگرێت  و شۆرشگێر بمێنێت

ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی،" لێکدانەوەی بەرژەوەند"، " راوێژ لەمەڕ دیاری کردنیی سیاسەتەکانی گشتی"و " ئاراستە کردنیی ڕێگا چارە بۆ گرفتەکانی وڵات"ی وەک سێ ئەرکی گرنگی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نزام زانیوەو جەختی کرد: کۆگە دەبێ لە سەداسەد ئینقلابی ، بیرکاته وه و هه نگاو هەڵبگرێت و شۆرشگێر بمێنێتەوە .

 حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی، ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ڕۆژی چوار شەممە لە دیداری سەرۆک و ئەندامانی  خولی نوێی کۆگەی دیاریکردنی بەرژەوەندی نزام، بە وەبیر هێنانەوەی بەرپرسایەتی هەستیار و گرنگی " لێکدانەوە و بەڕێوە بردنی بەرژەوەندییەکان" فەرمووی :  کۆگە لە کاتگەلێک کە بەرژەوەندێکی گرنگ لە ئارادایە و بیروڕای مەجلیسی شۆرای ئیسلامی یان لاباشترە لە لێکدانەوەی شۆرای نیگەهبان ، دەبێ سەرنج بدەن، بەرژەوەندێک کە لە پلەی دووهەم دایە ، دیارە دەبێ یەکجار گرنگ، ڕوون و مسۆگەڕ بێت و بە دەنگی زۆرینەو جێ پەسەند بێت ، ئەویش بۆ ماوەیەکی دیاری کراو و کاتی بەڕێوە بچێت .

حەزرەتی ئایەتۆڵاخامنەیی، بەڕاشکاوی وتی:  بەڕێوە بردنی بەرژەوەندیی دەبێ بەڕوانینێکی درێژ ماوە و نەک ڕۆژانە ، ئەنجام بگرێت و بۆ دیاریکردنی ئەو ، باسی ورد، تۆکمە و بەڵگەمەند بە ئامادە بوونی چالاکیی هەموو ئەندامان لە وان فەقییەکانی شۆرای نیگەهبان ئەنجام بدرێت.

رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی، هاتنە دی دووهەمین ئەرکی کۆگە یانێ " ڕاوێژدان بە ڕێبەری لەمەڕ دیاریکردنیی سیاسه تەکانی گشتی نزام" لە سەر پێویستی لێکدانەوەی ورد و هەموو لایه نە زانیوە و ووتی: سیاسەتە کانی گشتی ، ئەندازیاری نزام لە مەسەلە جۆر بە جۆرەکان دیاری دەکات و یەکجار گرنگە.

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی، جیاکردنەوەی سیاسەتەکانیی  گشتی لە پێناو جێبەجێبوونیی مەسەلەکانی تاهەتایی و درێژ ماوەی   هەر وەها  بابەتەکانی برگەیی بە پێویست زانی  و فەرمووی :  ڕەنگە ژمارێک لە سیاستە گشتییەکان پێویستیان بە پێداچوونەوە و بەڕۆژ بوون هەبێت و ژمارێکیش بە تەواوی کاتیان تێپەڕێبێت .

حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامنەیی، ڕاسپێری کۆگەیان کرد بۆ مسۆگەر بوون و پتەوی لە مەڕ دیاری کردنیی سیاسەتەکانی گشتی هاوڕێ لەگەڵ باسەکانی عالمانە، بەڵگەمەند ، مۆجتەهیدانە و وردو فەرمووی: بە لەونێک هەنگاو هەڵبگرن کە سیاستەکانی گشتی،" بەهێز و بەواتای تر ڕوون و سوودمەند" بێت تا دوای ماوەیەکی کورت پێویستی بە چاکسازی و یان پێداچوونەوە نەبێت .

ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی فەرمووی: کۆگەی دیاری کردنیی بەرژەوەندی ، وەبیر هێنەرەوەی ئیمام خۆمەینی(رە) و دەستهاتی ئینقلابە و لە ڕەوتی بەڕێوە بەرایەتی وڵات کاریگەری زۆرگرنگی هەیە، کەوابوو دەبێ بیرۆکەی ئیمام خۆمەینی(رە) و ئینقلاب بە سەر ئەو دا زاڵبێت ، ئینقلابی بیرکات و ئینقلابی هەنگاو هەڵبگرێت و هیچ پەسەند کراوەیەک، هەڵوێست گرتن و یان کردەیەکی جیا لە بنەماسەرەکییەکانی ئینقلاب و کەلەپووری گرانبایی ئیمام لەودا نەبیندرێت .