ئه‌یلوول 13, 2017 17:26 Asia/Tehran
  • نەجەفی : جوڵانەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی مێژوویی ناڤۆکییە

ڕەزا نەجەفی نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئەم دامەزراوەیەدا وێڕای ئاماژە کردن بە هەنگاوی هاوبەش وەکوو ڕێککەوتنێکی مێژوویی کە قەیرانێکی ناپێویستی کۆتایی پێ هێناوەو پێداگرتنی ئەنجومەنی ئاسایشت لە سەر هاتنە ئارای گۆڕانکارییەکی بنەمایی لە سیاسەتەکانی ئەنجومەنەکەو دروست بوونی پەیوەندییەکی تازە لەگەڵ ئێراندا وتیشی: بەداخەوە جوڵانەوەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕێککەوتنی مێژوویی ناڤۆکییە.

لەو دانیشتنە وەرزانەیەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی  ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی دا کە لە ڕۆژی دووشەممە بیستەمی خەرمانانەوە لە ڤییەنا دەستی پێ کراوە،  پرسی ڕاپەڕاندنی هەنگاوی هاوبەشیش لێک درایەوە.

ڕەزا نەجەفی باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا هەرلەم پەیوەندییەدا وتیشی: هەنگاوی هاوبەش هەروەکوو ڕێککەوتنەکانی دیکە، پشتبەستوو بەوەیە کە تەواوی لایەنەکان بە گوێرەی کردەوەی یەکسان و بەرامبەر و بەتۆکمەوتەواوی و لەو پەڕی نیازپاکی و لە کەشێکی ئەرێنی و وێڕای ڕێزگرتن لە یەکتر ڕایپەڕێنن.

ناوبراو وتیشی: دوای تێپەڕینی نزیکەی بیست مانگێک، هێشتا لایەنەکانی دیکەو بە تایبەتی ئەمریکا ڕاپەڕاندنی هەنگاوی هاوبەشیان پێ ئەستەمەو دەوڵەتی ئەمریکا بە پێچەوانەی ڕۆح و دەقی ڕێککەوتنەکە هەڵوێستێکی نەشیاوی بە مەبەستی خاوکردنەوەی ڕەوتی ڕاپەڕاندنی سەرکەوتووانەی هەنگاوی هاوبەش گرتووەتە بەر.

نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی وتیشی: سەردانی ئەم دواییەی یەکێک لە کاربەدەستانی ئەمریکی لە ڤییەنا بە مەبەستی لاواز کردنی جێ و شوێنی  ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی، نمونەیەکی دیکەی نیازپاک نەبوون و هەڵس و کەوتی ناڕاستبێژانەی ئەمریکایە. نەجەفی وتیشی : گوشار خستنەسەر ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی ، لە هەر ڕێگایەکەوە ، دیارە کاریگەریی نگەتیڤ دادەنێت لە سەر شوناسی پرۆفشناڵ و بێ لایەنی ناوەندەکە لەمەڕ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی سەبارەت بە بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشت و بڕیارەکانی ئەنجومەنی بڕیاردەران و ئا بەمجۆرە سەربەخۆیی و بڕوامەندیی چالاکییەکانی ئەم ناوەندە دەخەوشێنێ.

ڕەزا نەجەفی نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی تیشکی خستە سەر بڕیارنامەی 2231ی ئەنجومەنی ئاسایشت و ڕۆڵی بنەمایی و سەربەخۆی ناوەندەکەو وتیشی: کردەوەکانی ئەم ناوەندە دەبێ وەها بێت کە گەشەی ئابووری و تەکنیکیی ئێران نەخەوشێنێ و لە پاراستنی نهێنیی ئابووری و تەکنیکی و پیشەسازی و ئەو زانیارییە نهێنیانەی دیکەش کە دەدرێتە ناوەندەکە شێلگیرانە بجوڵێتەوەو نەیاندرکێنێ.