ئه‌یلوول 13, 2017 19:09 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی لیژنەیەک لە پەرلەمانی ئێران بۆ لیکدانەوەی ڕەوشی موسولمانانی میانمار

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایش و سیاسەتی دەرەوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران باسی لە بەڕێکردنیی لیژنەیەکی ئێرانی بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی موسولمانەکانی میانمار کردووە .

 " عەلائەددین بروجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران ڕۆژی چوار شەممە دوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەو کۆمیسیۆنە بۆ لێکدانەوەی ڕەوشی موسولمانەکانی میانمار، وتی: بالوێزی ئێران لە تایلەند بە ئامادە بوون لە میانمار، نیگەرانی جیددی کۆماری ئیسلامی  ئێرانی بە ئاگاداری دەوڵەتی میانمار گەیاندووە و لە سەر پێویستی ڕاگیرانی پروسەی هەڵس و کەوت لەگەڵ موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی جەختیکردووە . بروجێردی ئاماژەی کردە سەفەری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ ناوچە بەمەبەستی ئاراستە کردنیی یارمەتییەکانی مروڤدۆستانەی ئێران بە موسولمانانی مەزلوومی ڕۆهینگیایی و وتیشی: نوێنەرێک لە مەجلیسی ئێران یش هاورێی ئەو وەڤدە بەڕێدەکرێت  تا لە بارەی ئافرەتانی ئاوارەی ڕۆهینگیایی کردەوەگەلێک ئەنجام بدەن . بروجێردی بەڕاشکاوی وتی: بانگەشەدەرانی  ڕۆژئاوایی مافی مرۆڤ بەرامبەر دڕندەکارییەکانیی میانمار بی دەنگییان کرد و تەنانەت بە وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەیش خەڵاتی نۆبێل پێشکەش دەکرێت، کە وابوو ڕوانینی رۆژ ئاوا بە مافەکانیی مرۆڤ ئامرازیانەیە . سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر پێویستی ڕاگەیاندنی جیهانیی لە بارەی میانمار وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەم بوارە پێشەنگ دەبێت  تا دەنگی ناڕەزایەتی دەربرینی گەلان بە گوێ دەوڵەتەکان بگەێنێت و کاریگەری بێت لەمەڕ دنە دانی هەست و نەستی کۆمەلگەی مرۆڤایه تی.  دوا بە دوای پەلامارەکانی سوپای میانمار بۆ سەر موسولمانەکانی ڕۆهینگیایی لە ستانی ڕاخین، رۆژئاوای ئەو وڵاتە  کە لە ٢٥ ئاگۆستی ڕابردوو دەستپێکراوە، هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون و زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون. موسولمانەکان لە میانمار ناتوانن لە مافی شارومەندی کەڵک وەربگرن .

سەرپەیڤ