ئه‌یلوول 17, 2017 10:31 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت

سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداری لە حەفتا و دووەمین کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەو نیۆیۆرک وەڕێ کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە کۆگەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتار پێشکەش بکات.

دیدار لەگەڵ ئێرانیانی دانیشتووی ئەمریکا، دیدار لەگەڵ موسڵمانان و بلیمەتانی فەرهەنگی و سیاسیی ئەمریکا، وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی مێدیاکان و وتووێژ لەگەڵ ژمارێک کەناڵ و تەلەڤزیۆنی ئەمریکایی و دیدار لەگەڵ سەرانی ژمارێک لە وڵاتانی بەشدار لە کۆبوونەوەی کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێندێک لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆمار لە سەفەری بۆ نیۆیۆرک دێتە ئەژمار.

"سورێنا سەتاری" جێگری حەسەن ڕۆحانی بۆ بەشی زانستی و تەکنۆلۆژیایی و "محەممەد نەهاوەندیان " جێگری سەرۆک کۆمار بۆ بەشی ئابووری، لەم سەفەرەدا هاوڕێیەتی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن.

شایانی باسە محەممەد "جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران دوو ڕۆژ لەومەوبەر خۆی گەیاندۆتە نیۆیۆرک.

سەرپەیڤ