ئه‌یلوول 17, 2017 16:21 Asia/Tehran
  • سەرکردەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان: هەر جوڵانەوەیەکی هەڵە لە بارەی هەنگاوی هاوبەشەوە بەرەوڕووی کاردانەوەی ئێران دەبێتەوە

سەرکردەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان ، جەختی کرد : گەلی ئێران بەهێزمەندییەوە ڕاوەستاوە و هەر جوڵانەوەیەکی هەڵەی نیزامی پاوانخوازیش لە پرسی هەنگاوی هاوبەش دا، بەرەو ڕووی کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە.

" حەزەرەتی ئایەتۆڵڵا خامەنەیی" سەرکردەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان ڕۆژی  یەکشەممە  لە ریو ڕەسمی فێرکاریی زانکۆی زانستە ئینتزامییەکان، ئاماژەی کردە پڕکێشی و بێ شەرمیی ئەمریکا لە پرسی هەنگاوی هاوبەش داو فەرمووی: ئەمریکا لە پرسی هەنگاوی هاوبەش دا هەرڕۆژ ئاژاوەیەک دەنێتەوە کە ئەمەش نیشاندەری دروست بوونی فەرمایشەکەی ئیمام خۆمەینی(رە)ە کە ئەمریکای وەک شەیتانی گەورە دەزانی و لە ڕاستی دا ڕژیمی ئەمریکا ، گەورەترین شەیتانە.

"حەزرەتی ئایەتۆڵاهۆلعۆزما خامەنەیی" فەرمووی : سەرەڕای هەموو بڕیار و ئەرکەکان وباسی فڕەو فراوان لە مەڕ دانووستانەکانی هەنگاوی هاوبەش ، هەڵس و کەوتی ئەمریکا لەگەڵ ئەم دانووستانانە و ئەنجامەکەی ، بە تەواوەتی زاڵمانە، مڵهۆرانە و زۆربێژانەیە .

بەڕێزی جەختی کرد: ئەمریکاییەکان بابزانن گەلی ئێران ڕاوەستاوە لە سەر هەڵوێستەکانی شەرافەتمەندانە و بەهێزی خۆی و لە مەسەلە  گرنگەکانی هاوپێوەند بە بەرژەوەندیی نیشتمانی دا ، پاشەکشە کردن  لە قامووسی کۆماری ئیسلامی مانایەکی نییە و بەرەو پێشەوە دەروات .

  رێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ، هۆی دوژمنایەتیی ڕۆژ بۆ ڕۆژ زیاتری لەگەڵ گەلی ئێران دا " ئیلهام بەخش بوون بۆ گەلانی دیکە" زانی و فەرمووی: بەرپرسانی گەندەڵ ، درۆزن و فریوکاری ئەمریکا ، بە پڕکێشییەوە بوختانی درۆزن بوون بۆ گەلی ئێران و نیزامی کۆماری ئیسلامی دەکەن، لەحالێکدا کە گەلی ئێران بەڕووڕاستی چالاکیی دەکات و ڕووڕاستانەش  ڕێبازەکەی هەتا کۆتایی دەپێوێت.

 سەرکردەی مەزنی گشت هێزە چەکدارەکان، ئاماژەشی کردە خۆوەردانی ئاژاوەگێرانە و شەیتانیی ئەمریکا و زایۆنیزم بۆ دزەو کنە کردن لە ناوچەکە و مسۆگەرکردنی بەرژەوەندییە ناشەرعییەکانیان و لاواز کردنی گەلان و فەرمووی: ئەوانە ڕۆژێک ، داعش پێکدێنن و کاتێک کە بە هەوڵی مۆقاومە و گەنجە دیندارەکان، داعش گەییشتۆتە دواهەناسەی، بە دوای ڕێگاگەلی شەیتانیی دیکەوەن.

حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامەنەیی تەنیا رێگای بەرەنگاربوونەوەی دزە و تەماحکارییەکانی دەستەڵاتە پاوانخوازەکان بەتایبەتی ئەمریکای ،بۆ هەست بە توانا بوونی گەڵان و دەوڵەتانی ناوچەکەو بەکارهێنانی ئەو تواناییانە گەڕاندەوەو جەختی کرد: ئەگەر بکشێینەوە، دوژمن زیاتر دێتە پێشەوە .

سەرپەیڤ