ئه‌یلوول 17, 2017 16:27 Asia/Tehran
  • سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران گەییشتە ئۆتریش

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران بۆ بەشداری لە شەست و یەکەمین دانیشتنی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی ئەمڕۆ (یەکشەممە) گەییشتە ڤیەننای پێتەختی ئۆتریش.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ تەلەفەزیۆنی ئێران ، " عەلی ئەکبەر سالحی" سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران کە لە سەرووی لیژنەیەک  لە شەست و یەکەمین دانیستنی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دا بەشداری دەکات، بڕیارە لەم دانیشتنە دا وتارێک پێشکەش بکات.

سالحی لە پەراوێزی ئەو سەفەرەی لەگەڵ ژمارێک لە کاربەدەستانی ئاژانسی نیو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی و هاوشانەکانی لە وڵاتانی جۆر بە جۆر دیدار و وتوویژ دەکات. شەست ویەکەمین دانیشتنی گشتیی ساڵانەی ئاژانسی نێو دەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سبەێنی (دووشەممە) لە ڤیەننا بەڕێوە دەچێت .