قاسمی: ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەڵەیەکی ستراتژیکە
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، بەڕێوە چوونیی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراقی بە هەڵەیەکی ستراتژیک زانی و وتی: ئەو رێفراندۆمە ئاسایش و پاوەجێیی عێراق دەخاتە مەترسییەوە .
" بەهرام قاسمی" وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی یەکشەممە لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفەزیۆنیی ئەلجەزیرە ، وتیشی: پێداگریی لە سەر بەرێوە بردنی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق ، زەبر ئەدات لە هەموو هەوڵەکان بۆ شەڕی دژی ترۆریسم لە ناوچە دا .
قاسمی بەڕاشکاوی وتی: ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەتەواوەتی بە پێچەوانەی ئاسایش و پاوەجێیی عێراقەو هەرەشە لە پرۆسەی سیاسی دەکات . ئەو بە باسکردنی ئەوەی کە عێراق دێمۆکراسییەکی تازە پێگەییشتووی هەیە وتیشی: ئەم کردەوەیە هەر وەها بە پێچەوانەی هەوڵەکانە لە بواری شەڕی دژی ترۆریسم و دەمارگرژیی لە ناوچەکەو عێراق داو تەنیا دەبێتە هۆی ئالۆزی و بشێوی و ناپاوەجێیی لە ناوچەکەو هەرێمی کوردستان دا .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیکرد : برایان و دۆستانی کورد دەتوانن لە سێبەری عێراقی یەکپارچە و دێمۆکراتیک و لە چوار چێوەی دەستووری ئەو وڵاتە ویستەکانیان بهێننە دی و دەستیان ڕابگات بە مافەکانی خۆیان بە شێوەی تۆکمەو تەواو. ژمارێک لە پارتەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق ، حەوتەمی ژوئەنی ٢٠١٧ لە دانیشتنیک بە ئامادە بوونی " مەسعوود بارزانی" ، سەرۆکی ئەو ناوچەیە لەگەڵ بەڕێوە چوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە ٢٥ سێپتەمبەر ی ٢٠١٧ ڕەزامەندیان دربڕیوە؛ پرسێک کە بەرەوڕووی نەیاریەتی بەبڕشتانەی دەوڵەت، گرووپە جۆر بە جۆرە عێراقییەکان و وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بۆتەوە .