ئه‌یلوول 17, 2017 17:59 Asia/Tehran
  • لاریجانی: بەرپرسە ئەمریکاییەکان تان وپۆی ڕێککەوتنی ناڤۆکییان لە نێو بردووە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ، پەسەند کراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکای بە بنپێکەری هەنگاوی هاوبەش زانی و وتی : بەرپرسانی ئەمریکایی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن ئێران پێبەندی ڕوحی ڕێککەوتنەکە نییە، بۆ خۆیان تان وپۆی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشیان لەنێو بردووە .

 ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕۆژی چوار شەممە (١٣ سیپتەمبەر)   لە پەسەند کراوەیەک دا فڕۆشتنی فڕۆکەی موسافیر هەڵگر بە ئێرانی قەدەخە کرد .

 وەزارەتی خەزنە داری ئەمریکایش پێنجشەممە شەو دوو بەشگە و حەوت  ئێرانی، بە بیانووی جۆر بە جۆر لە وان پێوەندییان لەگەڵ بەرنامەی مووشەکیی ئێران لە لیستی بایکۆتەکان دانا .

" عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئیداری ستانی ئازەربایجانی رۆژئاوایی( باکووری رۆژ ئاوای ئێران) بنپێکردنی هەنگاوی هاوبەش  لە لایەن ئەمریکای بە زەرەری ئەو وڵاتە زانی و وتیشی: ئەگەر ئەمریکا هەوڵبدات هەنگاوی هاوبەش تێکدات، ئێران خێرا دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخیی ناڤۆکیی بەهێزتر لە سەردەمی بەر لە هەنگاوی هاوبەش .

ناوبراو بەڕەتکردنەوەی هەندێک پرۆپاگاندەی  ڕۆژئاواییەکان لە بارەی ئخۆیان وتەنی ئامانجی ئێران بۆ بەدی هێنانی هیلالی شیعی ، بەڕاشکاوی وتی: ئێران بە دوای ئێمپراتووریەت و یان بەدی هێنانی ئەو هیلالە نییە و هەوڵی چارەسەریی گرفتی موسولمانەکانی میانمار و یارمەتی  دانی  حەماس ئەو ئیدعایە ڕەتدەکاتەوە .

لاریجانی ڕەفتاری ئێران  لە ناوچەکەی بە ژیرانە زانی و وتیشی: ئێران لە سەردەمێک دا لە خەبات دژی ترۆریسم و بەرەڤانی لە خەلکی سوریا تەنیا بوو، بەڵام بارودۆخەکە  گۆڕدراوە وهەموو وڵاتان دەلێن دەبێ دژی ترۆریسم خەبات بکەن .

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ، جەختیکرد: ڕەفتاری ژیرانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستکەوتی باشی نێو دەوڵەتی و جیهانیی بۆ ئێران هەبووە و جێگەی ئێرانی بەرزتر کردۆتەوە .

سەرپەیڤ