تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 13:43 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ڕەسمی روحانی لە ئەردوغان

حەسەن رۆحانی سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشێوەی ڕەسمی پێشوازی کرد لە ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا لە کۆمای فەرهەنگی و مێژوویی سەعدئابادی تاران .

حەسەن روحانی  و رەجەب تەیب ئەردواغان  ڕۆژی  چوارشەممە دوای خوێندرانی  سروودی  نەتەوەیی دوو وڵات لە یەکەی  تەشریفات  سانیان دیت و ددوایی شاندەکانی باڵای هاوڕێ  بە یەکتر ناسێندران.

 دوای ڕێ وڕەسمی  پێشوازی ڕەسمی  ، وتووێژی دوولایەنەی  سەرۆک کۆمارانی ئێران و  تورکیا سەبارە ت بە پەرەی  پێوەندی دوو لایەنە و گرینگترین پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەستپێکرا  .

بڕیارە کۆبوونەوەی شاندەکانی باڵا و ئەنجومەنی باڵای هاوکاری ستراتژیکی ئێران و تورکیا بەسەرۆکایەتی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات  پێک بێت  و  چەند بەڵگەی هاوکاری دوو لایەنە لە نێوان ئێران و تورکیا مۆر بکرێت .

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ  چوارشەممە هاوڕێ لەگەڵ   شاندێکی باڵا بۆ چاوپێکەوتن  لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە تاران  .

 رەجەب تەیب ئەردوغان بڕیارە سەرباری وتووێژ سەبارەت بە پەرەی هاوکاری ئابووری و  گواستنەوەی بیروڕا لەسەر پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سەبارەت بە ریفراندۆمی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ، لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێرانیش وتووێژ بکات  .

سەرپەیڤ