تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 11:20 Asia/Tehran
  • بەرپا کرانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تاران؛ ئەمڕۆ هەینی

حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تاران، ئەمڕۆ هەینی لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگە نێودەوڵەتییەکانی تاران بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ هەموو چەشنە کەرەستەی پیشەسازی و کارگەیی، هێڵەکانی بەرهەم هێنان لە پیشەسازییە گەورە و چکۆلەکان، ئامرازەکانی پیویستی هێڵەکانی بەرهەم هێنان، پیشەسازیی پێشکەوتوو، ئۆتۆماسیۆنی پیشەسازیی، راژەکاریی تەکنیکی و سەرمایەنانەوەی پیشەسازی لە حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تاران دەخرێتە بەرچاو.

کۆماری چێک، سوید، ئەڵمان، ئیتالیا، کۆریای باشوور، ڕۆمانی، ئیمارات، بولگاریا، هۆڵندا، پۆڵندا، ئیسپانیا، فەرانسا، هیندستان، چین، ژاپۆن، تایوان، بەریتانیا، سویسڕا، فینلاند، تورکیا، ئیرلەند و مالیزیا لەو وڵاتانن کە لە حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تاران بەشدارییان کردووە.

حەڤدەهەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازیی تاران تا ٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ کراوە دەبێ.

سەرپەیڤ