تشرینی یه‌که‌م 09, 2017 21:19 Asia/Tehran
  • نوێنەری مەجلیسی ئێران: ڕاپۆرتی ڕیکخراوی نەتەوەکان مۆرکی تەئید لە سەر جەنایەتی عەرەبستان لە یەمەن بوو.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیسی ئێران ، مەسەلەی یەمەن وجەنایەتەکانی عەرەبستان لەم وڵاتەی بە جیی نیگەرانی زانی ووتی: ڕاپۆرتی ئەم دواییەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مۆرکی تەییدی لەسەر قەڵاچووی منداڵان وڕۆخانی ژێر خانەکانی یەمەن لەلایەن عەرەبستان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مەجلیس" کازم جەلالی" ئەمڕۆ دوشەممە لە دیدار لەگەڵ زاکیا تو ئاپسە سالە گودوسو" نوێنەری پەرلەمانی کامرون لە تاران ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ترۆریسم لە هەرشکڵ وشیوازێک مەحکوم دەکات ودابەش کردنی ترۆریستەکان بە دوو بەشی باش وخراپ لە رەوتی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ یان ناکۆکی بەدی دێنێت. سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی مەجلیسی ئێران ، بەئاماژە بە پشتیوانانی رۆژئاوایی وناوچەی ترۆریسم لە ناوچە وئەفریقا وجیهان ، وتی: بەشداری دەسەڵاتدارانی بیانی لە ناوچە ، کێشە وئاڵۆزی پەرە پێ داوەو لەڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم کێشەی بەدی هێناوە. زاکیاتو ئاپسە سالە گودوسو" نوێنەری پەرلەمانی کامرونیش لەم دیدارە دا بە پێشوازی لە وتووێژەکانی پەرلەمانیی نێوان ئێران وکامرون ، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نمونەی باش بۆ ئیدارەی وڵاتان بە شیوەی دێموکراتیک وئیسلامیە. ئەو هەروەها بە ئاماژەدان بە پاوەجیی وئەمنیەتی ئێران لە ناوچە پیداگری کرد: ئێران ئەزمون وتەجرەبەی باش وبەکەڵکی لە بواری دابین کردنی ئەمنیەت وبەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم هەیە کە هێوادارین بتوانین لەم ئەزمونە کەڵک وەربگرین.

سەرپەیڤ