سەرۆک کۆماری ئێران: هۆگریمان بە هەموو کوردانی ناوچەکە هەیە
سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ، لەبارەی پەیمان شکێنی ئەمریکا و هەروەها ڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە کوردەکان ، قسەی کرد.
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕۆژی چوار شەممە لە کۆری ئەنجوومەنی وەزیراندا وتی: ئەمرۆ سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا شایەتی دوو ڕیزبەندیی نێو خۆیی و جیهانین؛ بزانن لە ناوەوەی ئەمریکا خاوەنبیران، بیرمەندان و سیاسەت وانان، سەبارەت بە کردەوەکانی ئەمدواییە کە دەوڵەتی ئەمریکا ئەنجامیان ئەدات چۆناو چۆن هەڵوێست دەگرن و قسەی لێوەدەکەن .
ئەو وتیشی: گەلی ئێران هیچکات متمانەی بە ئەمریکا نەبووە و دەزانێ کە ئەمریکا چ کردەوەگەلێکی لە دژی قازانج وبەرژەوەندیی نیشتمانی ئێمە ئەنجامداوە و ئەدات، بەڵام ئەمڕۆکە ئاشکراتر و ڕوونتر هەمووان لە تەنیشت یەکتری دان .
ئەو وتیشی: ئەمڕۆکە ٥ وڵاتی وتوویژکار لەگەڵ ئێران ، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی دیکەی جیهان هاوڕێن لەگەڵ ئێران و ئەگەر ئەمریکا ئەم هەڵە گەورەیە ئەنجام بدات، لە دژی قازانجەکانیی نیشتمانی و ئابرووی ئەمریکا هەنگاوی هەڵگرتووە .
ڕۆحانی وتیشی: ئەگەر ئەمریکا گەرەکی بێت هەڵەیەکی تر ئەنجام بدات و لە دژی سپای پاسدارانی هەنگاوێک هەڵبگرێت، ئەوە ئیتر هەڵە دوای هەڵەیە، سپای پاسداران تەنیا یەکەیەکی سەربازی نییە ، بەڵکوو سپای پاسداران لە نێو دڵیی ئەو خەڵکە دایە و لەهەموو ڕۆژانی مەترسی بەرەڤانی کردووە لە قازانج و بەرژەوەندی نیشتمانی ئێمە .
ئەو بەڕاشکاوی وتی: سپا نەک تەنیا خۆشەویستی گەلی ئێران بەڵکوو خۆشەویستی خەڵکی عێراقیشە چۆن فریای بەغدا کەوتووە ؛ خۆشەویستی کوردە عێراقییەکانیشە چۆن فریای هەولێر کەوتووە؛خۆشەویستی خەڵکی دیمەشق و سوریاشە چۆن فریای سوریا کەوتووە؛ خۆشەویستی خەڵکی لوبنانیشە چۆن لاگریی ئابروو و سەربەخۆیی لوبنان بووە؛ سپا هەمیشە یارمەتی دەری چەوساوان بووە و بەرامبەر ترۆریستان ڕاوەستاوە .
ئەو بە باسکردنی ئەوەی کە ئەمریکا رۆژ بۆ رۆژ لای بیر و ڕای گەلانیی جیهان دزێوتر دەبێت و هیچ کەسێ دڵی خۆشیی لە سیاسەت و خۆوەردانەکانیی ئەمریکا دا نییە ، جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام یارمەتیی وڵاتانێکی داوە کە مەزلووم بوون و لە ژیر ستەم دان و داوای یارمەتییان لە ئێران کردووە .
سەرۆک کۆماری ئێران ڕوو لە هاووڵاتییانی کوردیش وتی: ئێمە لەسەدا سەد متمانەمان بە ئێوە هەیە و بەهیچ جۆر هەڵەی سیاسی ژمارێک کەس لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە ناوی ئێوە دانانین چوونکا ئێوە بەشێکن لە خەڵکی مەزنی ئێران و هۆزێکی ئەمەگدار و ڕێشەدارترین هۆزی ئێرانین لە ئاستی ناوچەکە دا و هەمیشە لە پاڵ شۆرش دابوون، لە شەڕی داسەپاو ، لەتەنیشت گەلی ئێران دابوون .
ئەو بەباسکردنی ئەوەی کە هۆگریمان بە هەموو خەڵکی کورد لە ئێران، عێراق، سوریا و تورکیا هەیە و نامانهەوێت هیچ گوشاریک بخرێتە سەر کوردەکان، وتیشی: ئەگەر بەرپرسانی ئەوان هەڵەیەکیان کردووە ، دەبێ باجی ئەو هەڵەی خۆیان بدەنەوە ، بەڵام خەڵکی کورد وەکوو خەڵکێکی ئاشتیخوازلە ناوچەدا ، بە دوای پێشکەوتدان و هەمووان ڕێزیان لێدەگرن.
ئەو جەختیکرد: هەموو نەتەوە ئێرانییەکان یەکگرتوو، یەکپارچە و لەتەنیشت یەکتری دان و ئەمرۆ یەکێتی و هاودەنگیی ئێمە لە هەر رۆژێکی تر زیاترە .