سەرلەشکر ڕەحیم سەفەوی: ڕۆڵی خەڵکی کرماشان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز بێ وێنەیە
یاریدەدەر و ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەی مەزنی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ، ڕۆڵی خەڵکی کرماشان لە سەردەمی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆزی ، بێ وێنە و حاشاهەڵنەگر وەسف کرد.
سەرلەشکر سەید یەحیا رەحیم سەفەوی، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی دەستپێکرانی پڕۆژەی ناوەندی فەرهەنگیی بەرگری پیرۆز لە کرماشان لە ڕۆژاوای ئێران وتی : ئەو لە خۆبوردووییەی کە خەڵکی پارێزگەی کرماشان لەسەردەمی بەرەڤانی پیرۆز لە خۆیان نیشانیان دا بۆ هەمیشە لە مێژوودا تۆمار دەکرێت .
سەرداری سەرلەشکر رەحیم سەفەوی وتی : شایستەیی خەڵکی پارێزگەی کرماشان زۆرتر لەو خزمەتگوزاریانەیە کە ئێستا دەرحەق بەوان دەکرێت ، کرماشان و خەڵکەکەی ڕۆڵێکی کاریگەریان لە سەردەمی بەرەڤانی پیرۆز دا هەبوو.
یاریدەدەرو ڕاوێژکاری باڵای فەرماندەیی مەزنی هێزە چەکدارەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کرماشان لەسەرەتاوە لە هێڵی بەرایی شەڕ بەدژی دوژمنی بەعسی دابووە و لەسەردەمی بەرەڤانی پیرۆژ هەزار و دووسەد جار، مووشەک باران کراوە وتی : ناردنی 170 هەزار خەباتکار بۆ بەرەی شەڕی حەق بە دژی باتڵ بەباشی ئەم بابەتە دەسەلمێنێ .
سەرداری سەرلەشکر رەحیم سەفەوی وتیشی : پێشکەش کرانی نیزیکەی دەهەزار شەهید و زۆرتر لە بیست هەزار گیانباز ، بەڵگەیەکی بەهێزی دیکەیە بۆ لەخۆبوردوویی خەڵکی پارێزگەی کرماشان لە سەردەمی هەشت ساڵ بەرەڤانی پیرۆز دا .