تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 12:38 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی دیسانەوەی ڕوسیا لەگەڵ کردەوەی ئەگەریی ئەمریکا لە مەڕ بە تیرۆریست زانینی سپای پاسداران

ڕوسیا ڕایگەیاند:هەوڵی ئەمریکا لە دانانی ناوی سپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان، ڕەوتی شکست پێ هێنانی تیرۆریستان،خاو دەکاتەوە .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا  ڕۆژی  پێنج شەممە ڕایگەیاند : وەها تۆمەتێک  بە سپای پاسدارانی ئێران  مومکینە  ئەنجامی نەرێنی  بۆ ئاسایشی  ناوچەکەو جیهانی لێ بکەوێتەوە.

ڕۆژی چوارشەممەش هەواڵدەریی ئینتەرفەکس بەگێڕانەوە لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ سپای پاسداران بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی نازانێ و لەبەرامبەردا ئەم بڕیارە لە ئاراستەی گەڵاڵەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی  ڕێککەوتننی ناڤۆکیی ئێران چاو لێ دەکات.

سەرداری سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری  فەرماندەی  گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشەممە  نۆیەمی ئوکتوبەر لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی ئەگەریی ئەمریکا بە دژی بەرنامەی هەنگاوی هاوبەش و سپای پاسداران  وتی  :  توانایی شیاو لە گۆڕەپانی سیاسی، بەرگری  و کۆمەڵایەتی ئێران بۆ وڵامدانەوە بە  کردەوەی ئەگەریی ئەمریکا لە ئارادایەو هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوە و بەشەکانی بەرگریکارانە و ئاسایشیی ئێران ، یەکسانە  .

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیارە ئەمڕۆ نۆزدەی ئوکتوبەر  ، سەرباری  ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆی سەبارەت بە  بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ، ستراتژی وڵاتەکەی  بۆ ئەنجامدانی  هەوڵی نوێ بە دژی ئێران لەوان سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی  ڕابگەیەنێ.

سەرپەیڤ