تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 16:33 Asia/Tehran
  • بروجیردی : کاردانەوەی ئیران بە هەڕەشەی وازهێنانی  ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش توندو ئاشکرایە

سەرۆکی کومسیۆنی ئاسایشتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: کاردانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە هەڕەشەی وازهێنانی ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش توندو ئاشکرایە.

" عەلائەدینی بروجیردی" ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سمنان لەڕۆژهەڵاتی پارێزگەی تاران وتی: وڵاتانی ئەوروپیش لە ڕٶژەکانی ئەم دواییە هەڵوێستی توندوئاشکرایان لە بارەی قسەکانی ترامپ لە مەڕ وازهێنانی لە هەنگاوی هاوبەش هەبووە. " بوریس جانسون" "زیگمار گابریل" و" ژان -  ئایو لودریان وەزیرانی کاروباری دەرەوەی بەریتانیا ، ئاڵمان وفەرانسە لە ڕۆژەکانی ئەمدواییە زۆر جار لەسەر پاڕاستنی بەرجام پیداگرییان کردووە. " فیدریکا موگرینی " بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیەتی ئورپایش زۆر جار بە پیداگری لەسەرئەمەکە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش هی کۆمەلگەی نێودەولەتیە ، لەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە پشتیوانی کردبوو. دەوڵەتی ئەمریکا بەهۆی یاسای ناوخۆی ئەم وڵاتە دەبوا هەر نەوەد ڕۆژ جارێک ڕاپۆرتێک لە بارەی پێبەند بوونی ئێران بە وادەو بەڵێنەکانی لە بەرجام پێشکەشی کۆنگرەی ئەم وڵاتە بکات. ترامپ هەتا کۆتایی ئەم حەوتەیە ئەم ڕاپۆرتە ئەدات بە دەستەوە. میدیا ڕۆژئاواییەکان ڕایانگەیاند ترامپ ئەگەری هەیە لەم ڕاپۆرتە پێبەندیی ئێران بە بەرجام پشتڕاست نەکاتەوە. ئەگەر ترامپ ڕابگەیەنێت ، ئێران پێبەندی بەرجام نەبووە ، کۆنگرە شەست ڕۆژ دەرفەتی دەبێت هەتا لەبارەی داسەپاندنی هەمدیسانی بایکوتەکان کە جێ بەجێ کرانیان بەهۆی بەرجام ڕاگیراوە  بڕیار بگریت . ئەگەر بیتۆ کۆنگرە دەنگ بدات بە گەڕانەوەی بایکوتەکان ، ئەمریکا واز لە بەرجام دێنێ. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەموو کات بەپێچەوانەی لایەنەکانی تری بەرجام " بەریتانیا، فەرانسە، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا" بەرنامەی گشتداگری کۆ هەنگاوی هاوبەش بە ڕێککەوتنێکی ترسناک ودڕندانە زانیوەو خوازیاری تێکدانی بووە، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکان.

سەرپەیڤ