تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • هیڵگا شمید : ڕێی تێ ناچێ لە بارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە دانوستانی دووبارە بکرێتەوە.
ئەگەریی نیە

جێگری بەرپرسیی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپا ، هەرجۆرە وتووێژ ودانۆستانی هەمدیسانی لە بارەی هەنگاوی هاوبەشەوە ڕەت کردەوە .

هیڵگا شمیدجێگری بەرپرسیی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی هەواڵی " ڤولت ی ئاڵمانیا" وتی: هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنێکی هاوپێوەند بە قەدەغەی پەرەپێ دانی ناڤۆکی بووە کە بەشێوەی تۆکمە وتەواو مەبەستی خۆی پێکاوەو پێویستی بە وتووێژ ودانۆستانی هەمدیسان نیە. شمید جارێکی تر لە دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا داوای کرد کە بەشێوەی یەک لایەنە ڕێککەوتنەکە بە جێ نەهێلێت وپێبەندی بێت. شمید پیداگری کرد، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک  بەرهەمی دوازدە ساڵ وتووێژ لە دۆخێکی دژواردا بووە وچاوەڕوان دەکرێ هەتا کاتێک کە ئێران ڕێککەوتنی ناڤۆکی جێ بەجێ دەکات گشت لایەنەکانی تریش پێبەندی بن. ئەم دیپلۆماتە ئاڵمانیاییە چوارشەممەی حەوتەی ڕابردوویش لە وتاردانێکدا لە چوارەمین کۆگەی ئێران وئوروپا لە زوریخی سوئیس هەنگاوی هاوبەشی وەک نمونەی  دیپلۆماسییەکی سەرکەوتووی چەند لایەنە باس کردبوو. لەحاڵێکدا کە ترامپ هەتا ڕۆژی پازدەی ئۆکتۆبەر دەرفەتی هەیە پێبەندی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش ڕەد بکاتەوەو یان پشتڕاستی کاتەوە ، بۆی هەیە ناوبراو بە ڕەت کردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە ، چارەنوسەکەی  بە کۆنگرەی ئەمریکا بسپێریت.

سەرپەیڤ