تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 20:22 Asia/Tehran
  • ڕێ وڕەسمی پرسەو ماتەمینی  جەلال تاڵەبانی لە تاران بەڕێوە چوو

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ، ڕێ وڕەسمی پرسە وماتەمینی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق پاش نێوەڕووی ئەمڕٶ پێنج شەممە لە تاران بەرێوەچوو.

لەم ڕێ وڕەسمە دا کاربەدەستانێک لە ئێران  وەک حەسەن دانایی فەڕ باڵوێزی پێشووی ئێران لە عێراق ، حوجەتۆلئیسلام دوعایی وکاربەدەستانی وڵاتانی دەرەکی دانیشتووی ئێران لەوان ڕاجیح ئەلموسەوی باڵوێزی عێراق، سەلاح زەواوی باڵوێزی فەلەستین ونوێنەری ڕوسیا وکوردە عێراقیەکانی دانیشتووی ئێران بەشدارییان هەبوو.