تشرینی یه‌که‌م 12, 2017 20:48 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی ئێران: سپای پاسداران بەهێزترین دامەزراوەی دژی تیرۆریستییە

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بەهێزترین دامەزراوەی دژی تیرۆریستییە و لە هێڵی پێشەوەی خەباتی دژی تیرۆریزمیشە.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەڵوێست و هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت و کاربەدەستانی ئەمریکی دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی: سپا، ئەرتەش و هێزەکانی دیکەی ئێران ، یەکانگیرو یەکپارچە لە بەرامبەر سیاسەت و هەنگاوەکانی دوژمنکارانەی دەوڵەتی ئەمریکادا وەستاون و ناهێڵن بە پەرە پێ دانی شەڕی بریکارانە و تیرۆریزم، ئاسایشتی ناوچەکە بخەنە مەترسییەوە.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سپای پاسدارانی وەک خۆشەویست ترین هێزی دژی تیرۆریزم لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دا ناساندو وتیشی: بایکۆت کرانی ئەم هێزە جۆرە کردارێکی تیرۆریستی لێک دەدرێتەوە و دیارە هەر هەنگاوێکی لاوازکەری ئەم دامەزراوە دژی تیرۆریستەش بەس یارمەتیی پەرەسەندنی تیرۆریزم و بشێوی لە ناوچەکەو جیهان دەدات.

ناوبراو لۆبیی زایونیزم لە ئەمریکای وەک دەستی پشت پەردەی ئەو کردارە دوژمنکارانەیەی ئەمریکا دژی سپای پاسداران زانی و پێی داگرت: ئەو ڕێگایەی کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڵیبژاردووە، جیهان بەرەو شەڕو خوێنڕشتن پاڵ پێوە دەنێت و خەڵک، نوخبەکان و کەسایەتییە ژێرەکانی ئەمریکا و جیهان وەها سیاسەت و کردەوەیەکی توندوتیژو تێکدەرانەیان پێ قەبووڵ ناکرێت.

ئەمیری سەرتیپ ئەمیری حاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها وتیشی: ترەمپ دەبێ بڕیارێک نەدات کە جیهان داوای لە سەرکار لابردنی بکات وەک هەنگاوێکی پێویست لە ئاراستەی کۆتایی هێنان بە شەڕو توندوتیژی و بشێوی.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیار وایە هەتا کۆتایی ئەم حەوتەیە جیا لە ڕاگەیاندنی بڕیاری خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ستراتژیای وڵاتەکەشی بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی تازەی دژی ئێران و بەتایبەت سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕابگەیەنێت.