تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 11:52 Asia/Tehran
  • ئەرتەشی ئێران هەڵویستەکانی ترەمپ دژ بە سپای پاسدارانی ئیدانە کرد

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێست و لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ" ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانی ئیدانە کرد.

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی هەینی لەم بەیاننامەیەدا سوکایەتی کردن بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێرانی بە سووکایەتی کران بە سەرجەم سیستەمی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی و جەختی کرد لە سەر یەکێتی و یەکپارچەیی  هێزە چەکدارەکان بەتایبەت ئەرتەش و سپای پاسداران وەکوو هێزێکی یەکگرتوو

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند ؛ ئەگەر هەوڵ و تێکۆشانی هێزە چەکدارەکان بەتایبەت سپای پاسداران نەبوایا، شاڵاوی تیرۆریزم ئەمڕۆکە هەموو وڵاتانی ناوچەکەی گرتبوویەوە.

ئەرتەشی ئێران پێی داگرت؛ ئەرتەش و سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی یەکدەنگ و یەکئاراستە، بەرگری لە ئارمانجە بەرزەکانی نزامی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، "ترەمپ" بڕیارە ڕۆژی هەینی  سەبارەت بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش و " ستراتژیی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران " وتارێک ئاراستە بکات.

بە پێی ستراتژیی هێرشبەرانەی نوێی واشینگتۆن دژ بە ئێران، دەوڵەتی ئەمریکا هاوکاریی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە دەکات بۆ زیاتر کردنی زەخت و  گوشارەکانی سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران لەوان وەبن گوشار نانی زیاتری سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران.

ترەمپ پێشتریش دژ بە سپای پاسداران هەڵوێستی توندی نیشان دابوو.

سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژ بە تیرۆریستانی داکۆکی کراو لە لایەن ئەمریکاوە لە سووریا و ئێراق دەوری سەرەکی دەگێڕێ. سپای پاسداران لە خەباتی دژ بە گرووپە تەکفیری- تیرۆریستییەکانی نێو ئێراق و سووریا بە داخوازی فەرمیی ئەم وڵاتانە، یارمەتی ڕاوێژکاری دەخاتە بەردەستی هێزە سەربازییەکانیانەوە. ئەوەش بە هیچ لەونێ دڵخوازی ترەمپ نییە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە و لە ئێراقدا لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی تیرۆریستانی داکۆکی لێکراوە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێ بووە. هێزە سووری و ئێراقییەکان بە یارمەتیی هێزەکانی بەرەی خۆڕاگری لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا توانیویانە زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن.

سەرپەیڤ