جیهان متمانەی زۆرتر بووە بەرامبەر بە ئێران، بڕیارەکەی ترەمپ هیچ کاریگەری لە سەر کۆبوونەوەکەی بانکی جیهانی دانانێت
سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی سەرمایەنەوە و یارمەتیی تەکنیکیی ئابووریی ئێران وتی: متمانەی وڵاتانی جیهان بە ئێران بەرز بۆتەوە و ئەوان ئەوەیان بۆ درکەوتووە کە بۆ دەس خستنی سوود و قازانجی ئابووریی خۆیان دەبێ بە دەر لە بازنەی ڕۆژاوا و بە شێوەی سەربەخۆیانە بیر بکەنەوە
"محەممەد خەزاعی" سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی سەرمایەنەوە و یارمەتیی تەکنیکیی ئابووریی ئێران ئێوارەی پێنجشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنادا سەبارەت بە بڕیاری شیمانەیی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک) و کاریگەری دانانی لە سەر کۆبوونەوەی ساڵانی بانکی جیهان ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ترەمپ هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر کۆبوونەوەی بانکی جیهانی.
خەزاعی وتیشی: ڕێککەوتننامەی دارایی نێوان ئێران بانکە گەورەکانی ئاسیا و ئەورووپا لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا پیشاندەری ئەوەیە کە وڵاتانی جیهان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە دەبێ بەرامبەر بە ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ڕۆژاوا کاردانەوەی تایبەت بە خۆیان هەبێ و بە شێوەی سەربەخۆیانە بڕیار بدەن.
سەرۆکی گشتیی ڕێکخراوی سەرمایەنەوە و یارمەتیی تەکنیکیی ئابووریی ئێران هەروەها سەبارەت بە بەرنامە و ئامانجەکانی لێژنەی ئێرانیی بەشدار لە کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی جیهانی و سنووقی نێودەوڵەتیی دراو ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: لەم سەفەرە سێ ڕۆژەیەدا "مەسعود کەرباسیان" وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران لەگەڵ نزیکەی ١٠ وەزیری دارایی وڵاتانی جۆر بەجۆری جیهان دیدار و وتووێژی دەبێ.
کۆبوونەوەی ساڵانەی بانکی جیهانی لە ١٢ تا ١٥ی ئۆکتۆبەر لە واشینگتۆن بەڕێوە دەچێ.