ناردنی کۆپاپۆڕی ئێران بۆ ڕووسیا، سبەینێ
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی ناردنی کۆپاپۆڕێک پێکهاتوو لە پاپۆڕشکێنی کوماری ئیسلامیی ئێران، دەماوەند و کۆپاپۆڕی مووشەک هاوێژ بۆ بەندەری مەخاچ قەڵای ڕووسیای کرد .
ئەمیر دەریادار حەبیبوڵڵا سەییاری فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن وتی : ناردنی پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی ، بردنەسەری فەرهەنگی دەریایی ئێران و ڕوسیا و هاوکاری پێویست بۆ دامەزرانی ئاسایش لە ناوچەی دەریایی خەزەر گرینگترین ئامانجەکانی ئەم سەفەرەیە.
ئەمیر دەریادار سەیاری وتیشی : کۆپاپۆڕی ئێرانی لەماوەی سێ ڕۆژ دا بە جێ بەجێ کردنی بەرنامەگەلی لە پێشدا دیاریکراو و بەڕێوەچوونی مەشقی هاوبەشی یەک ڕۆژە لەگەڵ هێزی دەریایی ڕوسیا بەمەبەستی گواستنەوەی ئەزموون، پیشاندانی هێزمەندی و توانایی هێزی دەریایی لە گۆڕەپانی ستراتژیک، سیاسی و نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە ب ئێران.
فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژەدان بە پێوەندی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ هێزی دەریایی وڵاتانی جیهان وتی : وڵاتانی جۆربەجۆر وەک ئیتالیا، ڕوسیا، پاکستان، هیندستان و چین هەمووان سەردانی بەندەرعەباسی ئێرانیان کردووە.
ئەمیردەریادار سەیاری پێداگری کرد : ئەم پێوەندییە دەریاییانە نیشان دەدات کە کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک هێزی دەریایی ناوچەیی و بە دەسەڵات لە دامەزرانی ئاسایش دەورێکی ئەوتۆی هەیە.