تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 15:54 Asia/Tehran
  • لاریجانی: ئێران ناکەوێتە نێو تەنراوی کاکڵەمێشی ئەمریکاییەکان

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە عامی و کاتی زانینی کردەوە و ئاکاری کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەمریکا پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە متمانە بەخۆییەوە هەموو کردەوە و کاردانەوەکانی لە ژێر چاوەدێریدایە و بە پێی قازانج و بەرژەوەندیی گەل، بڕیاری خۆی دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "عەلی لاریجانی" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی کاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی سەنپێتێرزبوورگی ڕووسیا سەبارەت بەوەی کە دۆناڵد ترەمپ پێبەند بوونی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش پشت ڕاست ناکاتەوە،  رایگەیاند: ئێران کردەوە و کاردانەوەی عامی و کاتیی سیاسەتوانان و کاربەدەستانی ئەمریکایی پەسەن ناکات و بە هیچ لەونێکیش خۆی ناخاتە داوی کاکڵەمێشەکەی ئەوانەوە.

لاریجانی بە ئاماژە بەوەی کە قسە و لێدوانەکانی ترەمپ زەبر لە ئەمریکاییەکان دەدات، وتیشی: بەرپرسانی ئەمریکایی و وڵاتانی دیکەیش کە هەڵس و کەوتی ترەمپ بەرامبەر بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشیان شەرمەزار کردووە و ئێستا دەرفەتێکی باش بۆ ئێران ڕەخساوە کە گۆرانکاری دیکە بێنێتە ئاراوە.

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە هۆی بەشداری کرد نی لە سەدو سی و حەوتەمین کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانیی جیهانیدا لە ڕووسیا وتی: بە سەرنج دانی باروودۆخی ناوچە و جیهان، راوێژکاری سیاسیی و ودانوستان دەتوانێ باروودۆخێکی هێور بۆ جیهان بەدی بێنێ.

کۆبوونەوەی پێنج رۆژەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانیی جیهانی بە بەشداریی شاندە پەرلەمانییەکانی پتر لە ١٥٠ وڵاتی جیهان لە ڕۆژی شەممەوە بە درووشمی "بەرز کردنەوەی ئاستی فرەچەشنیی کەلتووری و ئاشتی لە ڕێگای دیالۆگی ئایینی و ئەتنییەوە" لە شاری سەنپێتێرزبوورگ Saint Petersburg دەست پێ دەبێ.

سەرپەیڤ