تشرینی یه‌که‌م 13, 2017 16:13 Asia/Tehran
  • ئایەتوڵڵا مووەحیدی کرمانی: دوژمن هیوای پێکهێنانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ دەباتەژێر گۆڕ

گوتاربێژی کاتیی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە بەڕێوە چوونی گشت پرسی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، پێی داگرت: دوژمن هیوای پێکهێنانی خۆرهەڵاتی ناڤینی نوێ دەباتەبن گڵ.

ئایەتوڵڵا محەممەد عەلی مووەحیدی کرمانی لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی ئەو حەوتەی تاران مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراقی ڕاسپارد، جگە لە پەیڕەویی کردن لە حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە، داوای لێبوردن لەخەڵکی ئێراق بکاو بوار بۆ دزەی رژیمی زایۆنیستی لەناوچەدا خۆش نەکات.

ئایەتوڵڵا مووەحیدی کرمانی وێڕای ڕێزگرتن لەیادو بیرەوەریی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووی ئێراق کە سێی ئۆکتۆبر ماڵئاوایی لەژیان کرد، وتی: تاڵەبانی هەردەم بۆ سەربەخۆیی، مەزنایەتی و کەرامەتی خەڵکی ئێراق بەپەرۆش بوو.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بەئاماژە بە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەدژ ئێران وتی: قسەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەدژ ئێران، دوژمنایەتییەکانی ئەمریکا لەگەڵ نیزامی کۆماری ئیسلامیی دەرخستووە.

ئایەتوڵڵا مووەحیدی کرمانی پێی داگرت: خەڵکی ئێران قەت تاوانکارییەکانی ئەمریکا لەبیرناکەن و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش وەڵامێکی گونجاو بە کردە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا دەدەنەوە.