تشرینی یه‌که‌م 19, 2017 09:41 Asia/Tehran
  • خۆشرو: رژیمی ئیسرائیل درێژخایەنترین تراژدیای مێژووی بۆخۆی دروست کردووە

نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە رژیمی زایۆنیستی تائێستا ٦٨ بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی بەزاندووە، وتی: مێژووی رژیمی ئیسرائیل بەداگیرکردنی سەرزەوینی فەلەستینیەکان دەس پێ بووەو بە دەسدرێژکاریی لەدژ گشت وڵاتان بەردەوام کراوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، غولامعەلی خۆشرو دوێنێ چوارشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشدا کە بەئامانجی تاووتوێی دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و فەلەستین بەڕێوە چوو، وتی: داگیرکرانی فەلەستین و سیاسەتی دەسدرێژکارانەو داگیرکەرانەی رژیمی زایۆنیستی، دڵ و ناوەندی هەموو قەیرانەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ئاماژەی کردە داکۆکیی هەمەلایەنەی ئەمریکا لە رژیمی داگیرکەری قودس و وتی: ئیسرائیل بە پشتگریی ئەمریکا، داگیرکەریی و تاوانی زۆری لەدژ فەلەستینیان ئەنجام داو درێژخایەنترین تراژدیای مێژووی بۆخۆی بەدیهێناوە.

خۆشرو هەروەها پێی داگرت؛ چەکە کۆکوژەکان(شیمیایی، بایۆلۆژی و ناڤۆکی) ی رژیمی زایۆنیستی گەورەترین مەترسیی لەدژ ئاشتی وئاسایش لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان،  ئەمریکا، رژیمی زایۆنیستی و هاوپەیمانانی لە پێکهێنەران و لایەنگرانی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە ناوچەدا زانی و وتی: هیچ وڵاتێک تائێستا ئەوەندەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەنگاری گرووپە ڕەشەکوژەکانی وەک داعش نەبووەتەوە.

خۆشرو وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشی گرت بە سەرگرتنی خەلافەتی کارتۆنیی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە دەمشقەوە هەتا بەغدا.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها ئاماژەی کردە رەوتی دوژمنکارانەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژ بەئێران و ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) و وتی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ نەهێشتنی بەرجام بەپێچەوانەی داوای کۆمەڵگای جیهانییە.

خۆشرو وتی: ئەمڕۆ ئەمریکا پتر لەهەرکات و سەردەمێک لە بەڕ سیاسەت و هەڵوێستە بەتەگبیرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکۆمەڵگای جیهانیدا تەریک خراوەتەوە.

سەرپەیڤ