تشرینی دووه‌م 08, 2017 08:43 Asia/Tehran
  • پێداگری  ئێران لەسەر پێویستی کۆتایی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی

کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پێش بە درێژەی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی بگرێ لە ناوچەکانی فەلەستینی وجەولان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  ڕاوێژکاری یەکەمی نوێنەرایەتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی سێ شەممە لە لیژنەی چوارەمی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان، درێژەی داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، پەرەی شاروچکەسازی زایۆنیست نشین و داگیرکردنی زەوینی فەلەستینییەکان لەلایەن ڕژێمی داگیرکەری قودسی  ئیدانە کرد.

حسێن مەلەکی  داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە نموونەی ئاشکرای  بنپێکردنی یاساکانی نێونەتەوەیی و هەوڵی دژە مرۆیی زانی و وەبیری هێنایەوە بە پێی ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردووی 2016  ی ڕێکخراوی نەتەوەکان، یەک لەسێی  شەهیدانی فەلەستینی منداڵن.

ڕاوێژکاری  یەکەمی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها جەولانی  بە بەشێکی جیانەکراوەی کۆماری عەرەبیی  سوریا  زانی و پێداگری کرد  کۆماری ئیسلامیی ئێران  ، بوونی بنکەی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە ئاوەدانەکان و هەروەها  چێکردن و پەرەپێدانی شارۆچکەکانی زایۆنیست نشینی  بە بنپێکردنی ئاشکرای مافە نێودەوڵەتییەکان، جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان، بڕیارنامەکانی هاوپێوەندی بە ڕێکخراوی نەتەوەکان و کۆنوانسیۆنی  چوارەمی ژنێڤ دەزانێ.

ڕاوێژکاری یەکەمی  نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتیشی : کۆماری ئیسلامیی ئێران  بەهێزەوە لە خۆڕاگری یاسایی  خەڵکی فەلەستین بە دژی داگیرکاری و هەوڵی  هەمیشەیی ئەوان بۆ کەڵک وەرگرتن لە مافی حاشاهەڵنەگر لە بواری دیاریکردنی چارەنووسیان، داکۆکی دەکات .

سەرپەیڤ