تشرینی دووه‌م 09, 2017 10:40 Asia/Tehran
  • دیداری ڕەوانچی لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی دەرەوەی و بەرەڤانیی پەرلەمانی سنای فەرەنسا

"مەجید تەخت ڕەوانچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی ئەورووپا و ئەمریکا و "کریستییەن کامبۆن" Christian Cambon سەرۆکی کۆمیسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانی سنای فەرەنسا ڕۆژی چوارشەممە لە پاریس دیدار و وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ لەم دیدارەدا "تەخت ڕەوانچی"  و "کامبۆن" جەختیان کرد لە سەر پلە و پێگەی ئێران وەکوو دەورگێڕی سەرەکیی ناوچە، پێویستیی هاوکاریی ئێران و فەرەنسا لە بواری بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشە و مەترسییە ناوچەییەکان، گرینگایەتیی بەهێزتر کرانی ئاشتی و پاوەجێی لە ناوچە، بەرگریی بەهێز و هەمەلایەنەی فەرەنسا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک و جێبەجێ کردنی بڕگەکانی ئەم ڕێککەوتنە جەخت کرا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی دەرەوەی پەرلەمانی سنای فەرەنسا لەم دیدارەدا خوازیاری پەرە سەندنی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی ئێران و فەرانسا بوو.

"مەجید تەخت ڕەوانچی" شەوی چوارشەممەیش لەگەڵ "گۆردۆ مونتاین" Gordo Montaigne یاریدەری وەزارەتی ئەورووپایی و کاروباری دەرەوەی فەرەنسا دیدار و وتووێژی کرد.

"مەجید تەخت ڕەوانچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی ئەورووپا و ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لەگەل کاربەدەستانی فەرانسا گەیشتە پاریس.

سەرپەیڤ