تشرینی دووه‌م 11, 2017 08:08 Asia/Tehran
  • خۆشڕوو: هەر بانگەشەو ئیدیعایەک لەمەڕ پێبەندنەبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام) ، بێ نرخ و پڕووپووچە

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: هەرچەشنە داوایەکی یەکلایەنە بۆ هەمیشەیی کردنی هەنگاوی متمانەسازی ئێران لەدژ ئەسڵ و ئامانجی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) ـەو بەتەواوەتی ڕەت کراوەیەو قەبووڵنەکراوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران، غولامعەلی خۆشڕوو دوێنێ هەینی لە دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ تاووتوێی ڕاپۆری ساڵانەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، وتی: بەرجام وەک بەشێک لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش نە دانوستانی دووبارەی بۆدەکرێ و نە بەشێوەی یەکلایەنەش هەڵدەوەشێندرێ، بۆیە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەرجام دەبێ بەڵێنییەکانیان جێ بەجێ بکەن و خۆببوێرن لەئەنجامدانی هەرکردەیەکی دژ بەو ڕێککەوتنە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەتەنیا ناوەندی تاقیکردنەوەی راستبوونی بەڵێنییە ناڤۆکییەکانی ئێران ناوبردو وتی: ئەو دامەزراوەیە چەندین جار پێبەندبوونی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردۆتەوەو هەر ئیدیعایەک لەمەڕ ئەوەی کە ئێران پێبەندنییە بە بەڵێنییەکانی لەمەڕ بەرجام، بێ نرخ و پڕووپووچە.

خۆشڕوو هەروەها وتی: ئێران تائێستا پێبەندی بەرجام بووەو تاکاتێک کە هەموو لایەنەکان لەکاتی پێویستداو بەتەواوەتی پێبەندی هەموو بەڵێنییە هاوپێوەندەکانی ئەو سەنەدە بن، ئێرانیش پێبەندی دەبێ.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان، جەختی کرد: کۆماری ئیسلامیی ئێران چالاکییە ناڤۆکییەکانی لەمەڕ توێژینەوە، گەشەپێدان و بەرهەم هێنانی وزەی ناڤۆکی، بۆ وێنە بوونی چەرخەی نیشتمانی تۆکمەی سووتەمەنی ناڤۆکی بۆ ئامانجی ئاشتیانە بەردەوام دەکات.

سەرپەیڤ