تشرینی دووه‌م 13, 2017 07:25 Asia/Tehran
  • هەردهەژێنەکە بەتایبەت کرماشان و پارێزگەی کوردستانی هەژاند ، 129 کوژراو تا ئێستا

ئەنستیتۆی ژئۆفیزیکی زانکۆی تاران رایگەیاند : بوومەلەرزەیەکی گەورە بە پلەی 7.2 ریشتەر کاژێر 9 و 5 خولەک و 35 چرکە بە کاتی خۆجێیی چەندین ناوچەی رۆژاوای ئێران بە تایبەتی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستانی هەژاند .

 بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی سەداوسیما ، بە گوێرەی دوایین ئامار ژماری قوربانیانی ئەم بوومەلەرزەیە لە پارێزگەی کرماشان گەیشتووەتە 129 کەس . بە وتەی بەرپرسان بە هۆی گەورەبوونی بوومەلەرزەکە و بەرفراوانیی جوگرافیایی ، پێدەچێ ئاماری قوربانیان لەوە زیاتر بێ . لابردنی داروپەردوو لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگەی کرماشان بۆ دۆزینەوەی گیان لەدەست داوان و بریندارانی ئەگەری دەست پێکراوە .

" هوشەنگ بازوەند " پارێزگاری کرماشان سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە لەد وتووێژێک دا لە گەڵ کەناڵی خەبەری سەداوسیما گوتی : بە ئامادەبوونی هێزە جەماوەری و فریاگوزاریەکان ، هەڵمەتی لابردنی داروپەردوو لە ناوچەکانی بەر بوومەلەرزە کەوتووی ئەم پارێزگایە دەست پێکراوە .

پارێزگاری کرماشان وتیشی : لە گەڵ رووناک بوونی دونیا ، نزیکەی سی کۆپتەر بۆ گواستنەوەی برینداران لە شارەکانەوە بۆ کرماشان و شارەکانی دیکە دەنێردرێن بۆ ناوچە قەیرانیەکان .

بازوەند بە ئاماژە بە زیان پێگەیشتنی هەندێ ناوەندی دەرمانیی لە کرماشان گوتی : دەیان کەس لە برینداران بۆ شارەکانی دەوربەر نێردراون . نابراو هەروەها باسی هەوڵی بەرپرسانی راژەکاریی شاریی بۆ چاککردنەوەی هێڵەکانی گواستنەوەی کرەبا و گاز و ئاو لە ئاستی پارێزگاکەی کرد .

لە هەمان کاتتدا " عەبدولڕعەزا رەحمانیی فەزڵی " وەزیری نێوخۆی ئێران لە لێدوانێک دا بە ئاماژە بەپێداگریی سەرۆک کۆمار بۆ تەرخاندانی تواناییەکانی هەموو دەمودەزگاکان بۆ راگەیشتن بە لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە گوتی : ئیمکانات و تواناییەکانی پێویست لە پارێزگاکانی دەوربەر خەریکە بۆ ناوچە بەر بوومەلەرزەکان دەنێردرێ . وەزیری نێوخۆ هەروەها لە هێزەکانی سپا و ئەرتەشی ویست هەرچی خێراتر بۆ ڕۆنانی نەخۆشخانەی سەحرایی و لابردنی داروپەردوو هەنگاو بنێن .

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی هەرێمی کوردستانی عێراق رایانگەیاند بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ئێستا 10 هاوڵاتی  لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

" ناسح مەلا حەسەن" قائیمقامی دەربەند وتی لە شاری دەربەندیخان 4 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەشاری هەولێر 50 کەس‌و لە خانەقین 44 کەس برینداربوون.بەرگری شارستانی سلێمانی داوا لە سەرجەم کارمەندەکانی تەندروستی دەکات لەسەرکارەکانیان ئامادەبن.

قایمقامی دەربەندیخان داوای هاوکاری بەپەلە دەکات بۆ بریندار‌و لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کە تا ئێستا ژمارەیەک هاوڵاتی لەژێر داروپەردوەکاندا ماونەتەوە.

سەرپەیڤ