دوایین ئاماری کوژراوان و بریندارانی بوومەلەرزەی ڕۆژاوای ئێران
پێوەندی گشتیی پزیشکی یاسایی پارێزگەی کرماشان شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند تائێستا لەبەر بوومەلەرزەکەی ڕۆژاوای ئێران ، 432کەس گیانیان لە دەست داوە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بێهنام سەعیدی ، وتەبێژی ڕێکخراوی فریاگوزارییش شەوی دووشەممە ڕایگەیاند تائێستا لەبەر ئەم بوومەلەرزەیە ، حەوت هەزار و 817کەس بریندار بوونە .
بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی حەوت وسێ دەهەم لە ناخی زەوینی شەوی دووشەممە ناوچە جۆربەجورەکانی ڕۆژاوای ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ئێراقی هەژاندەوە .
تائێستا زۆرتر لە 222دوالەرزە لە پارێزگەی کرماشانی ئێران تۆمار کراوە .
بەرپرسانی نێوخۆیی، لەشکری و کاربەدەستانی جۆربەجۆری سەربازیی ئێران لەوان سەردار سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری ، فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەمیر سەرلەشکر عەبدوڕەحیم مووسەوی فەرماندەی گشتی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ لێکدانەوەی ڕەوشەکە و بەرنامەداڕشتن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان ئامادەبوونە .
لەسەر فەرمانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وەزیرانی نێوخۆ و تەندوروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکی و سەرۆکی حەشیمەتی مانگی سوور هاوڕێ لەگەڵ تاقمێک لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی ، ڕۆیشتوونەتە پارێزگەی کرماشان .
هەرلەم چوارچێوەیەدا حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە بۆ چاوەدێری و لێکدانەوەی ڕەوتی فریاگوزاری بۆ بوومەلەرزەلێدراوەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ لێقەوماوان دەگەنە پارێزگەی کرماشان .