تشرینی دووه‌م 14, 2017 11:48 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی: خەڵک ، دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەموو تواناوە لە تەنیشت خەڵکی کرماشان دان

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە " هەموو تواناوە لە تەنیشت خەڵکی کرماشان دان"جەختیکرد: خەلک، دەوڵەت و هێزە چەکدارەکانی ئێران بە هەموو تواناوە لە تەنیشت خەڵکی کرماشان دان .

 "حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ سەردانی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان بەیانی ئەمرۆ (سێی شەممە) گەییستۆتە کرماشان (رۆژئاوای ئێران) ،لە سەرەتای گەییشتنی بۆ ئەم پارێزگایە لە کۆری هەواڵنێران دا وێڕای سەرەخۆسیکردن لە بنەمالەکانی داخدار وتی: دەوڵەت بە هەموو تواناوە بۆ یارمەتی دانی زەبر ویکەتووان ، لە گۆڕەپان دایە و لەکورترین کاتی گونجاو هەوڵ ئەدات تاگرفتەکە چارەسەر بکات .

 رۆحانی بەباسکردنی ئەوەی کە " هیچ ئێرانییەک نییە کەئەمڕۆ لەبیر خەڵکی کرماشان دا نەبێت" وتیشی: هەمووان دەبێ لەتەنیشت یەکتری بۆ نەهێشتنەوەی گرفتەکانی بوومە لەرزە لێدراوان، لەهەموو توانایی خۆیان کەڵک وەربگرن .

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هەروەها لە ەهموو وڵاتانێک کەلەم ڕووداوە دا هاودەردی خۆیان لەگەڵ گەلی ئێران ڕاگەیاندووە ، ڕێزی گرت.

 ڕۆحانی بۆ بریندارانی ئەم بوومەلەرزەیە داوای شیفای خێرا وبۆ هەموو زەبر وێکەوتووان داوای سێبووری کرد .

بوومەلەرزەیەک بە تەوەژمی حەوت و سێ دەهەمی پلەی ڕیختر شەوی دوشەممە ناوچە ڕۆژئاواییەکانی ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی عێراقی هەژاند.  تا بە ئێستا بە هۆی بوومەلەرزەکە لە ئێران ، ٤٢٣ کەس کوژراون و زیاتر لە حەوت هەزار کەسیش برینداربوونە.

سەرپەیڤ