تشرینی دووه‌م 14, 2017 16:12 Asia/Tehran
  • وەلایەتی: تاوان دانە پاڵەکانی حەریری لە ئێران، قسەی سەعودیەکانە

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ، ئیدعاکانی دژە ئێڕانی سەعد حەریری ڕەت کردەوەو ئەوی بە قسەی سەعودیەکان زانی.

عەلی ئەکبەری وەلایەتی ڕاوێژکاری ڕیبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەمڕۆ سێ شەممە لە ناوکۆڕی هەواڵنێران وتی: حەریری ئیدعای کردووە لە ئێران داوای کردووە کە لەلوبنان دەسوەردان نەکات بەڵام ئەو قەت وەها قسەیەکی نەکردو وتووێژەکانی ئێمە بەوجۆرە کە ئیدعا کراوە بە هیچ لەونێک ، توند، وبەتوڕەییەوە نەبووە وهەمووی  ئەمانە درۆیە.

وەلایەتی وتی: ئەم ئیدعایانە قسەی سەعودیەکان وکەسانێکە کە هۆگریان نیە دوستایەتی ستراتژی ئێران ولوبنان ببینن. ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە حەریری لەم دیدارە دا دەیویست لە نێوان وئێران وعەرەبستان نێونجیگەری بکات وتی: من لە وەلام وتم ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ وتووێژ نیە وحەتم پێشوازی لێ دەکەین.

وەلایەتی ڕایگەیاند : بە حەریری وترا کە عەرەبستان نێزیک بە سێ ساڵەکە خەڵکی بێ تاوانی یەمەن بومباران دەکات وخەڵکی ئەم وڵاتە بە شێوەیەک گەمارۆ دراون کە تەنانەت خوراک ودەرمان  یان پێ ناگات کە ئەمە هیچ پێوەندیەکی بە سیاسەتەوە نیە .

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتی: لە حەریری داوام کرد بە سەعودیەکان بڵیی لە باری مرۆڤایەتیشەوە کەبووە ئەم کێشانە بۆ یەمەنیە کان بەدی نەهێنن ولەگەڵیان وتووێژ بکەن چونکە ڕێگەچارەی ئەم مەسەلە وتووێژە. وەلایەتی پێوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران ولوبنانی بە برایانەو ستراتژی زانی وهێواداری دەربڕی : هەموو شت وەکوو هەمیشە وئاشتی خوازانە بڕواتە پێش .