تشرینی دووه‌م 14, 2017 18:23 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندنی داویین ئاماری بریندارانی بوومەلەرزەی کرماشان ، هەڵمەتی فریاکەوتن وڕزگاری گەیشتووەتە دوایین قۆناخ

وتەبێژی ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیران ئاماری بریندارانی بوومەلەرزە ی کرماشانی حەفت هەزارو هەشتسەدو حەفدە کەس ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، سەعیدی دوایین ئاماری بریندارانی بوومەلەرزەی کرماشانی حەفت هەزارو هەشتسەدو حەفدە کەس ڕاگەیاند ووتی: هەتا ئێستاکە 964 کەس لەژێر چارەسەری دان و1341 کەسیش مەرەخەس کراون. هەروەها چوارهەزارو سیسەدوشەست ودوو کەسیش بە شێوەی سەرپێیی دەرمان کراون.

وتیشی: 207 کەس لە برینداران بە فڕۆکە لە داڵاهو وسەرپێڵی زەهاو گوێزرانەوە بۆ کرماشان. هەروەها دووسەدو سی ویەک کەسیش بە هۆی قوڵ بوونی برینەکانیانەوە بە سێ فڕۆکە گوێزرانەوە بۆ تاران.

شەست ودوو کەسیش نێردراون بۆ نەخۆشخانەی بیعسەتی هەمەدان.

سەرپەیڤ