تشرینی دووه‌م 14, 2017 18:34 Asia/Tehran
  • ڕوحانی : ئاوەدان کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگەی کرماشان بەرنامەی کاری دەوڵەتە

سەرۆک کۆماری ئێران لەسەر دابین کردنی ئەمنیەت، پێداویستی خێرای خەڵکی ناوچە بومەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگەی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێڕان وقەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی بوومەلەرزە لە کورت ترین کات پێداگری کرد.

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی حەوت پوینت سێ ڕێشتر لە ناوەندی زەوی شەوی یەکشەممە  رۆژئاوای ئێرانی هەژاند. هەتا ئێستاکە بە هۆی ئەم بوومەلەرزەوە چوارسەدو سی ودوو کەس گیانیان لەدەس داوەو نێزیک بە حەوت هەزار وهەشتسەدوحەفدە کەسیس بریندار بوونە.

حەسەن ڕۆحانی پاش نێوەڕووی ئەمڕۆ سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەرکانی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پارێزگەی کرماشان بە دەربڕینی داخ ومەخابن لە کارەساتی بوومەلەرزە لە شارەکانی ئەم پارێزگایە وکوژران وبریندار بوونی کۆڕیک لە خەڵک ، وتی: ئەمڕۆ برایەتی وهاودڵی لە ئێران دراوەتە بەر تاقێکاری وهەموو نەتەوەی ئێڕان لە خەم وپەژارەی خەڵکی کرماشان شەریک وبەشدارن وبۆ چارەسەرکرانی کێشە وگرفتەکانیان یارمەتی دەدەن. سەرۆک کۆماری ئێران، بە پیداگری لەسەر پێویستی گەڵاڵەڕێژی هەموو دەزگەو بەرپرسان بۆ خیرایی دان لە ڕەوتی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی بوومەلەرزە لیدراو، وتی: بەڕێوەبەرایەتی قەیران ، دابین کردنی ئەمنیەت ولاچوونی کێشەو گرفت ی ژێرخانەتت لە ناوچە بوومەلەرزە لیدراوەکان پێویست وزەروری یە.

سەرۆک کۆمار هەروەها لە پارێزگاری کرماشان داوای کرد هەتا بۆ دامەزرانی ئەمنیەتی تۆکمە تەواو لە خیرایی دان بە یارمەتی بە خەڵکی ناوچە زیان وێ کەوتووکان کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی دابین کردنی پارێزگان بە جیدیەت پێ وشوێن بگرن.

سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها وتی: دروست کرانی قۆتابخانە ، نەخۆشخانە ، ڕیگا و دابین کردنی کارەبا وئاو لەئەستۆی دەوڵەتە ودەوڵەتی ئێران هەوڵ ئەدات ئەم کردەوانە هەرچی خیراتر ئەنجام بدات.

سەرپەیڤ