جابری ئەنساری: پێوەندیی ئێران و ڕووسیا بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی سوریا گرینگە
جێگری وەزیری دەرەوە لە کاروباری عەرەبی وئەفریقای وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری بالای ئێران لە وتووێژەکانی ئاستانە ، هاوکاری کوماری ئیسلامیی ئێران و ڕوسیا لە پرسی سوریای بە سەرچەشنێکی باش بو هاوکاری ناوچەیی زانی .
حسێن جابری ئەنساری شەوی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا ، چاوپێکەوتنەکانی خۆی لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسی بە ئەرێنی وەسف کرد و وتیشی: پێوەندیی تاران - مسکۆ بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی سوریا گرینگە.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بەمەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ڕوسیا سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ڕوسیا و هاوکارییەکانی ناوچەیی دوو وڵات گەیشتە مۆسکو .
جابری ئەنساری لە موسکۆ لەگەڵ میخائیل بوگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوە و نوێنەری سەرۆکی ڕوسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئەلکساندر لاورنتیف نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕوسیا لە کاروباری سوریا و ئەلکساندر فومین جێگری وەزیری بەرەڤانی ڕوسیا دیدار و وتووێژی کرد .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 لەبەر پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیروریستی کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی ڕژێمی زایونی ، داکۆکییان لێ دەکرێت، دەست پێکراوە .
هێزی سوری بە یارمەتی هێزی میحوەری موقاومە ئەم مانگانەی ڕابردوو توانیان زەبرێکی قورس لە تیرۆریستان بدەن.