به‌ڕێوبه‌ری کۆنترۆڵی قه‌یران له کوردستان؛ ۱۲۰ لۆری له یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ڕه‌وانه‌ی کرماشان کرا
به‌ڕێوبه‌ری کۆنترۆڵی قه‌یران له کوردستان وتی: تاکوو ئێسته زیاتر له ۱۲۰ لۆری له یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان به بێ هیچ گرفتێک بۆ خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کرماشان نێردراوه.
به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئاڕتیکاس ئێقبال له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری سنه ڕایگه‌یاند: پێویستییه‌کان و داواکاری خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کرماشان ته‌نیا به‌م کاته کورت ناکرێته‌وه و ئه‌وان به‌رده‌وام یارمه‌تیان پێویسته. ده‌بێت یارمه‌تییه‌کان به پێی خواستی لێقه‌وماوانی بۆمه‌له‌رزه‌کانی کرماشان بێت.
به‌ڕێوبه‌ری کۆنترۆڵی قه‌یران له کوردستان زیادی کرد: ئێمه وه‌ک پارێزگای کوردستان هه‌مان شه‌وی بومه‌له‌رزه‌که تیمه فریاگوزارییه‌کانی خۆمان ڕه‌وانه‌ی کرماشان کرد تاکوو یارمه‌تی خه‌ڵک بده‌ن. بێ گومان هه‌ماهه‌نگی زۆر باش له نێوان خه‌ڵکی خۆبه‌خش و تیمه فریاگوزارییه‌کانی پارێزگای کوردستان بووه و تاکوو ئێسته یارمه‌تییه‌کی زۆر باش کۆکراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا که ته‌نیا له دوو ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵکی کوردستان زیاد له ۲۰۰ چادریان بۆ خه‌ڵکی لێقه‌وماوی کرماشان ناردووه و وتی: هه‌روه‌ها تاکوو ئێسته زیاتر له ۱۲۰ لۆری له یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ڕه‌وانه‌ی کرماشان کراوه و به ده‌ستی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌کان گه‌یشتووه، جێگه‌ی خۆشحاڵییه که تاکوو ئێسته هیچ کێشه‌یه‌ک له‌م ڕووه‌وه پێش نه‌هاتووه و هه‌موو یارمه‌تییه‌کان به هه‌ماهه‌نگی به ده‌ستی خه‌ڵک ده‌گات.
شایانی باسه که شه‌وی یه‌ک شه‌مه کاتژمێر ۹ و ۴۸ خوله‌ک بومه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر به‌هێز له ناوچه‌ی سنووری ئه‌زگه‌له‌ی کرماشانی دا و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌شێکی زۆر شار و گونده‌کانی ئێران و هه‌رێمی کوردستان له‌رینه‌وه و خه‌ڵکێکی زۆر بوونه قوربانی.
له ئێران تاکوو ئێسته زیاتر له ۴۳۲ که‌س کوژراون وزیاتر له ۷ هه‌زار که‌س بریندار هه‌یه، له هه‌رێمی کوردستان ۷ که‌س کوژراوه و نزیک به ۳۰۰ که‌س بریندار بوونی هه‌یه.