ڕۆحانی : ئامادە بوونی دەسەڵاتە دەرەوەییەکان هیچ سوودێکی بۆ ناوچەکە نەبووە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئامادەبوونی دەستەڵاتە بیانییەکان بە قازانجی خەڵکی ناوچەکە نەبووە جەختیکرد : ئەنجامی ئامادەبوونی دەستەڵاتە بیانییەکان لە ناوچەدا، برەوی فرۆشی چەک، ناکۆکیی نانەوە و یاری بە نرخی نەوت بووە .
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا بە ئاماژەدان بە وەی هەرکات کاربەدەستە ئەمریکاییەکان هاتوونەتە ناوچە، دەسبەجێ دوای ئەوە ، ئاگری شەڕ و ئالۆزی لە بەشێک لە ناوچەدا بلێسە دار بۆتەوە، وتی: بە دەسوەردانی دەستەڵاتە بیانییەکان شەڕێ گەورە لە عێراق، ئەفغانستان، سوریا و یەمەن دا ڕوویان داوە .
ڕۆحانی بە ڕاشکاوی وتی: خەڵکی بێ دیفاعی یەمەن چەندین ساڵە کە بەرەو ڕووی گرفتەکانی سەرچاوە گرتوو لە نەخۆشی، هەژاری و بۆمبارانەکانی بەردەوام دەستە و یەخەن و لەبەر چییە ولاتێک بەو چەشنە خەڵکی بێتاوانی یەمەن یان داوەتە بەرزەخت وگوشار و هەروا درێژە بە تاواناکرییەکانیان ئەدەن .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: بەرامبەر ئەو تاوانکارییانە، ڕێکخراوی نەتەوەکان بێ دەنگی کردووە و هیچ هەڵوێستێکی بەبڕشتانەیان نەگرتووە و دەستەڵاتە ڕۆژئاواییەکانیش لەم چەشنە تاوانکارییانە پشتگری دەکەن .
ئەو دەسوەردانە ئاشکرایە لە وڵاتێکی سەربەخۆی وەک لوبنان و ئەوەی لە کەسێک داوا بکەن واز بینێت لە پۆستەکەی و کەسێکی تر بە جێ ئەو بناسینن، ڕووداوێکی بێ وێنە زانیوە لە مێژوو دا ڕوو لە دەست تێوەردەران وتی: " ئێوە چ کارەن و بە پاڵدان بە کام دەسەڵات وەها کردەوەگەلێک ئەنجام ئەدەن ، ودەزانن پارە تا کوێ دەتوانێ کارچێکەر بێت .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئیران بەڕاشکاوی وتی: ئەوەی کە وڵاتیک لە ناوچەدا لە ڕژیمی زایۆنی داوابکات و بپارێتەوە کە خەڵکی لوبنان بۆمباران بکات جێی شەرمەزارییە.
ڕۆحانی جەختیکرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لاگری مەزلوومان بووە و دەمینێتەوە و ئێران ناتوانێ ببینێت کە ترۆریستان خەڵکی بی تاوان و موسولمان ئەدەنە بەر پەلاماری خۆیان دا .