عەراقچی: پرۆسەی چەک و چۆڵی رۆژئاوای ئاسیا جێی نیگەرانییە
جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە ڕۆژئاوای ئاسیا بووە بە گەورەترین بازاڕی چەک و چۆڵی جیهانی جەختیکرد: پرۆسەی چەکەمەنی ڕۆژئاوای ئاسیا جێی نیگەرانییە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید عەبباس عەراقچی" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کارو باری مافەوانی و نێو دەوڵەتی ئەمڕۆ (چوار شەممە) لە سیمیناری نێو دەوڵەتی " پرۆسەی چەکەمەنی ویاسایشی ناوچەیی لە رۆژئاوای ئاسیا" کە لە تاران بەڕێوە چوو وتی: گەورەترین کریارانی چەک و چۆڵ لە رۆژئاوای ئاسیا عەرەبستان، قەتەر، ئیمارات و تورکیان کە لە ئەمریکا ئەو چەکانە دەکڕن .
عەراقچی هۆگیری رۆژئاوا بە فڕۆشتنی چەک و قازانجەکانی ئابووری یەکجار زۆری ، بۆشایی ئاسایشی و مەسەلەکانی نێو خۆی وڵاتان و نیگەرانی ئەوان لە داهاتووی لە وێنەی هۆکارانێک زانی کە بوونەتە هۆی ئەوەی ڕۆژئاوای ئاسیا شایەتی ملمانێی چەکەمەنی یەکجار قوورس بێتەوە .
جیگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە ڕژیمی زایۆنی لە نێوان ٨٥ تا ٤٠٠ کلاوۆچکەی ناڤۆکی هەیە وتیشی: بیرۆکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە دوور لە چەک و چۆلی ناڤۆکی لە دەهەی حەفتا لە ناوچە دا لەبەر باس بووە و میسر و ئێران بناغەدانەری ئەو بیرۆکەیە بوون بەم حالەیش لەمپەری سەرەکی ڕژیمی زایۆنی بوو کە ئیزنی نەداوە ناوچەیەکی خاوێن لە چەکی ناڤۆکی بەدی بێت .
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنی ئەوەی کە بەرجام ڕێککەوتنێکە کەلە بواری بڵاونەکردنەوەی چەک و چۆڵ دا ئەنجامی گرتووە وتیشی: هیچ شتێک ناکرێ بە جێی بەرجام بێت .