کانونی یه‌که‌م 06, 2017 19:34 Asia/Tehran
  • بانگەوازی یەكیەتی

بەڕێوە چوونی سی و یەکەمین خولی جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران

سی و یەکەمین کۆنفرانسی نێو دەوڵەتی یەکگرتنی ئیسلامی کە بە ئامادە بوونی ٥٠٠ میوانی دەرەوەیی و نێو خۆیی و بە دروشمی " یەکگرتنی ئیسلامی و ئەرکمەندیی شارستانیەتی نوێی ئیسلامی" دەستی بەکار کرد، تا حەوتەمی دیسەمبەر بەردەوام دەبێ. لە کۆنفرانسی ئەمساڵ دوای لێدوانەکانی " حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران ژمارێک لەکەسایەتییە پایە بەرزەکانی نێو خۆیی و نێو دەوڵەتیش وتار دەدەن.

سی و یەکەمین خولی جڤینی نێودەوڵەتیی وەحدەتی ئیسلامی لەتاران

لەم کۆنفرانسە کۆمیسیۆنەکانی پسپۆری "بارودۆخی ئێستای جیهانی ئیسلام و ڕێکارەکانی چالاک کردنەوەی بابەتەکانی کارا کردنەوەی فەکتەرەکانی فەرهەنگی و شارستانیەت چێکەر"، "تایبەتمەندییەکانی ژیاری نوێی ئیسلامی و جیاوازییەکانی لەگەڵ ڕۆژئاوا" ،"ڕۆڵی لە خۆڕادیوی موسولمانەکان و یەکیەتییەکانی لە یەک نزیک کردنەوەی  ناوەندەکان لە پێناو پێکهێنانی ژیاری نوێی ئیسلامی" ،" هەوڵی حەمیدە" و "شارستانیەتی نوێی ئیسلامی وەکوو ستراتژیای یەکگرتنی ئیسلامی" بەڕێوە دەچێت. لە پەراوێزی سی ویەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی یەکگرتنی ئیسلامی کۆبوونەوەی "یەکیەتی جیهانی زانایانی مۆقاومە"،"یەکیەتی جیهانیی سادات" و "یەکیەتی جیهانی ئافرەتانی موسولمان" بەڕێوە دەچێت.

 "  یەکیەتی جیهانی زانایانی مۆقاومە له تاران "

یەکێکی دیکە لە ڕووداوە گرینگەکانی ئەم ڕۆژانە ڕێوڕەسمی دووەمین خولی پێشکەشکردنی خەڵاتی پڕبایەخی مستەفا(دخ)یە کە لە هۆڵی تەلاری وەحدەت لە شاری تاران بەڕێوەچوو.

ڕێوڕەسمی دووەمین خولی پێشکەشکردنی خەڵاتی پڕبایەخی مستەفا(دخ)له تەلاری وەحدەت لە شاری تاران

ڕەسووڵی خودا (د.خ) بەختەوەریی مرۆڤ پاش ئەخلاق و ڕەوشتی بەرز، لە یەکیەتی و یەکبووندا دەزانی، هەر بۆیە هۆزە دوژمن و دژبەرەکانی لە یەکتر نزیک کردەوە و یەکیانی خست. لە ئایینەکەی ئەودا دلۆڤانی و دۆستایەتی، لە جیاتی ڕق و قین و ئاژاوەگێڕی جێگیر بووە و ڕۆحی یەکیەتی و برایەتی باڵی کێشاوە بە سەر کۆمەڵگادا. لە یەکەم ساڵی گەیشتن بە مەدینە، باشترین داهێنانی کرد و عەقد و پەیوەندی برایەتی لە نێوان هەموو موسڵماناندا بەست. پەیمانێک کە بە حاشا کردن لە ئامانج و ویستی دەمارگرژانەی هۆزی و ڕەگەزی، لەسەر تەوەری ڕاستی و هاوکاری کۆمەڵایەتی بەسترا بوو. هەر بۆیە پێغەمبەر (د.خ) لە کۆڕێێکی هەمووانیدا فەرمووی: "تاخّوَا فی الله اَخَوینِ اخَوینِ: دوو بە دوو لەگەڵ یەکتر ببن بە برای دینی!" بەم چەشنە لە نێوان مەهاجرە کان و یەکێک لە خەڵکی مەندینە پەیمانی برایەتی بەسترا و لە کۆتاییشدا عەلی (ع) ی لە دونیا و لە ڕۆژی پەسڵاندا بە برای خۆی ڕاگەیاند.

خەڵاتی جیهانیی مستەفا بەو گەڵاڵانە دەبەخشرێت كە بوار بۆ چاكسازی لە ژیانی مرۆڤدا خۆش دەكەن و دەبنە پێشەنگ بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی ناوچەیی لە نێوان ڕێكخراوە زانستی و تەكنیكییەكانی وڵاتانی ئیسلامیدا و بە بەهێز كردنی پەیوەندی زانستی لە نێوان زانستوەران و توێژەرانی جیهانی ئیسلام، یارمەتی دەداتە گەشە و پێشكەوتی زانستی لە وڵاتانی ئیسلامیدا.

دووەمین خولی خەڵاتی مستەفا (د.خ) - تاران

لەم ڕێوڕەسمەدا كە پتر لە 90 زانستوەر و كەسایەتی هەڵكەوتەی زانستی  لە 25 وڵاتی جیهانەوە بەشداریان هەبوو سپاس و پێزانین پێشكەش كرا بە دوو هەڵبژێردراوی دووەمین خولی خەڵاتی مستەفا (د.خ).

خەڵاتی جیهانیی مستەفا بەو گەڵاڵانە دەبەخشرێت كە بوار بۆ چاكسازی لە ژیانی مرۆڤدا خۆش دەكەن

گۆڤاری سایەنس كە یەكێكە لە گۆڤارە زانستییە گرینگ و جێی بڕواكانی دونیا، وێڕای لە چاپ دانی ڕاپۆرتێك لەمەڕ ڕێوڕەسمی پێشكەش كردنی خەڵاتی مستەفا (د.خ) نووسیویەتی:  ئێران خەڵاتێكی زانستی بە سوود دەبەخشێت كە هیوادارە یارمەتی بدات بە بەرەو پێشڤە بردنی ئامانجەكانی كە ناسرانی ئێرانە وەكوو ناوەندێكی لێكۆڵینەوەیی لە ناوچەكەدا.

 

 

سەرپەیڤ