کانونی یه‌که‌م 06, 2017 20:22 Asia/Tehran
  • شەمخانی: بەرپرسایەتیی بشێویی سەرچاوەگرتوو لە بڕیاری هاوپەیوەند بە قودس بە ئەستۆی ڕژێمی زایونی و ئەمریکایە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە پێی داگرت:بەرپرسایەتیی بشێوی و ناپاوەجێیی سەرچاوەگرتوو لە بڕیارەکەی واشێنگتۆن بۆ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی لە ئەستۆی ڕژێمی زایونی و ئەمریکا دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بارەی هەرچەشنە هەنگاوێکی ئاژاوەگێڕانەی دژی بەرژەوەندییەکانی جیهانی ئیسلام وشداریی داو وتی: وڵاتانی ئیسلامی بەشێوەی یەک دەنگ و یەکگرتوو ئەم پیلانەی کە پێشێلکەری مافی جەماوەری چەوساوەی فەلەستین و بەردەوامکەری داگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونییە، شەرمەزار دەکەن و لێبڕاوانە بە بەهرە وەرگرتن لە تەواوی بارستایی و توانایە سیاسییەکانیان لە بەرامبەری دا دەوەستن.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە قودسی پیرۆز، بەشێکی دانەبڕاوەی فەلەستینە، وەبیریشی هێنایەوە کە هەرچەشنە بڕیاردانێک لە بارەی داهاتووی ئەم سەرزەوینە لە ئەستۆی دانیشتووانی سەرەکی و ناکۆچبەری ئەم شوێنەیە.

عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەنگاوەکانی ترەمپ و کۆڕی دەستەڵاتدارو قەیران چێکەری ئەمریکای بە خێراکەرەوەی ڕەوتی لەبەریەک هەڵوەشانەوەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی زانی و وتیشی: قودسی پیرۆز پێتەختی وڵاتی فەلەستینەو دەوڵەتی ئەمریکا ناتوانێ بە قەیران ساز کردن لە بارەی ئەم شارە پیرۆزەوە بیروڕای گشتیی جیهان لە بارەی شکستەکانی ئابڕویەرانەی لە ناوچەکە بە تایبەت شکست هێنانی تیرۆریستانی تەکفیری کە لە لایەن واشێنگتۆنەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت لە سووریاو عێراق چەواشە بکات.

بە پێی ڕاگەیاندنی کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە بڕیاری خۆی لە بارەی بە فەرمی ناسینی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی ڕابگەیەنێت.

پیلانی ترەمپو بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ گوێزرانەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس لەگەڵ ڕەخنەی توندی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دا بەرەوڕوو بووتەوە.

ناتانیاهۆ بەردەوام ترەمپی وەک پشتیوانێکی بەهێزی ڕژێمی داگیرکەری قودس ناساندووە.

 

 

 

سەرپەیڤ