کانونی یه‌که‌م 07, 2017 22:28 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل ڕۆژێکی نەگبەتی دیکەیە لە مێژووی فەلەستین دا

نووسینگەی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پاڵپشتی کردن لە ئینتیفازەی فەلەستینی سەربە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی کردەوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل، ئەو هەنگاوەی وەک ڕۆژێکی نەگبەتی دیکە لە مێژووی فەلەستین دا وەسف کرد.

نووسینگەی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پاڵپشتی کردن لە ئینتیفازەی فەلەستینی سەربە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانەکردنی کردەوەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ڕاگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی ساختەی ئیسرائیل، ئەو هەنگاوەی وەک ڕۆژێکی نەگبەتی دیکەیە لە مێژووی فەلەستین دا وەسف کرد.

نووسینگەی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پاڵپشتی کردن لە ئینتیفازەی فەلەستینی سەربە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ، ڕۆژی پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێی داگرت: دەوڵەتی ئەمریکا بە پێشێلکردنی ئاشکرای بڕیارنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، داب و نەریتی  نێونەتەوەیی، بەڵێنمەندییەکانی و یاساو ڕێسای مافی مرۆڤ بە دنیای سەلماند کە پێبەندی هیچ چەشنە بنەمایەک نییە و تێگەییشتنێکی دروستی لە هەل و مەرجی ئێستاکەی ناوچەکەو جیهان نییە.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دۆناڵد ترەمپ کە بە توندی نیگەرانی داهاتووی خۆیەتی بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا، گەلی چەوساوەو ستەملێکراوی فەلەستینی بە زایونییەکان و داگیرکەرانی فەلەستین فرۆشت.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بەو کارانەی دەوڵەتی ئەمریکا هیچ گۆڕانێک بە سەر ڕەوشتی قودس دا نایەت، جەخت کراوە کە، گەلی فەلەستین و ئازادیخوازانی جیهان پتر لە هەر کاتێکی دیکە یەکبوون و یەکێتیی خۆیان لە ئاراستەی ڕزگار کردنی قودس و سەرزەوینی فەلەستین دەپارێزن و سوورترن لە سەر ئامانجەکانیان.

لە بەیاننامەکەی نووسینگەی هەمیشەیی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی پاڵپشتی کردن لە ئینتیفازەی فەلەستینی سەربە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دا هەروەها داوا لە گەلانی پشتیوانی فەلەستین و پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی کراوە کە بە قۆستنەوەی تەواوی بارستایی و تواناییەکانیان بۆ ڕاگەیاندنی خۆدوور خستنەوە لە ئەمریکاو ئیدانەکردنی کردارەکانی و بەرەڤانی کردن لە مافی ڕەوای جەماوەری چەوساوەی فەلەستین ڕۆژێک اتەمینیی گشتی ڕابگەیەنن.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاند: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کرد کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات .  ئەم کارەی ترەمپ لەگەڵ کاردانەوەی جیهانی و ئیدانەکرانی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامییەوە بەرەوڕوو بووەتەوە  .

 

سەرپەیڤ