کانونی دوھەم 09, 2018 16:36 Asia/Tehran
  • جەهانگیری: ئەمریکا لە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)، بکشێتەوە، زەرەر دەکا

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکییەکان لە بەرجام بکشێنەوە، بێگومان زەرەر دەکەن.

ئیسحاق جەهانگیری ئەمڕۆ سێ شەممە لە یەکەم کۆنگرەی بەرز راگرتنی یادی ئایەتوڵڵا هاشمیی رەفسەنجانی سەرۆکی کۆچکردووی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتاران، وتی: ئەمریکییەکان بزانن گەل و حکومەتی ئێران بە کشانەوەی واشنگتۆن لە بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) ماتەم دایناگرێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەجێ بەجێ کردنی بەرجام، پەیمان شکێنی دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەردەم بەپێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بەڕێککەوتنێکی ترسناک زانیوەو خوازیاری هەڵوەشان یان تێکدانیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەو کردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

یاریدەری یەکەمی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروەها باسی دەور و پلەوپێگهی ئایەتوڵڵا هاشمیی رەفسەنجانی کرد لە سەردەمی پێش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و پاشان و وتی: ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بەرەڤانی کرد لە شۆڕشی ئیسلامی.

ئایەتوڵڵا هاشمیی ڕەفسەنجانی سەرۆکی ئەوکاتی کۆگەی دیاریکرانی بەرژەوەندیی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەشتەمی ژانڤییەی٢٠١٧ لە تەمەنی٨٢ساڵان بەهۆی جڵتەی دڵ لەتاران کۆچی دوایی کرد.

سەرپەیڤ